سولی ئۆن وێب
فۆتۆگرافەری ئەمریکی دانیشتوی سیاتڵ کریس، جۆردن Chris Jordan بە شێوەیەکی ستاتیکی ئەو ژمارە گەورانەمان دەخاتە پێش چاو کە ئەستەمن مێشکی مرۆڤەکان لێکیان بداتەوە لە پرۆژەکەیدا بە ناوی "Running the Numbers"
٢ ملیۆن بتڵی پلاستیکی بەکاردێت لە ٥ خولەکدا، ٤٢٦،٠٠٠ ئامێری مۆبایل لە کاردەکەوێت لە رۆژێکدا، ٦٠،٠٠٠ زەرفی نایلۆن بەکاردێت لە هەر ٥ چرکەیەکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بە یەکخستنی وێنە و زانیاری لە کارە فۆتۆگرافییەکەیدا، ئاگادارمان دەکاتەوە کە رەچاوی رۆڵی خۆمان بین وەک هاوڵاتییەکی جیهانی لە کاریگەری خستنەسەر هەسارەکەمان.
سەرچاوە: Nevedaart.org