سولی ئۆن وێب
ئەو هونەرمەندەی رادەهێنرێت کە لە ستۆدیۆ دا کار بکات، دەبێتە پێشەنگ و چالاکوان لە شۆڕشی Eco-Art دا.
کیم ئابێلس هونەرمەندێکی لۆس ئەنجلیسییەو سەرەتا وەک نیگارکێشێک دەست پێدەکات. بەڵام لە دواتردا بابەتە ژینگەییەکان دەبنە خولیای ئەو و وەک کێشەی بەردەوام و بەربڵاوی ناو کۆمەڵگا باسیان دەکات.
لە ١٩٨٠ وە ئیش لەسەر بابەتی ناو کۆمەڵگا دەکات لە رێی پڕۆژەی هونەرییەوە. هاوکات ئابێلس وەک چالاکوانێکی گرنگ دادەنرێ لە شۆڕشی فیمینیستیدا کە لە کارەکانیدا رەنگدانەوەی هەبووە.
ئابێلس پشت دەبەستێت بە میدیای جۆراو جۆر بۆ ئەوەی سەرنجی دەورو بەر راکێشێ بۆ کێشەکانی وەک، پیس بوونی هەوا، پاشەڕۆ، کەمی ئاوی پاک. لە جێگەی شێواز و مەتریاڵە باوەکانی هونەر وەک وێنەکێشان، چەندین رێگای دی بەکار هێناوە، وەک سوود وەرگرتن لە قوماش و جل و پاشەرۆکان و کەل و پەلی ناو ماڵ بۆ بەستنەوەی ژیانی رۆژانەی خەڵک بە کێشە گەورەکانەوە.
لە یەکێک لە کارە گرنگەکانیدا The Smog Collector تەم بەکار دێنێ (ئەو تەمەی لە ئەنجامی شێ و پیسی هەوا) دروست دەبێ، بۆ دروست کردنی پۆرترەیت هەر لە سیاسەت مەدارەوە تا خواردن بۆ پیشاندانی هۆکار و کاریگەریەکانی پیس بوونی ژینگە.
سەرچاوە: Nevedaart.rg


