مایا لین: چی وونە؟

11/11/2014    16:48

مایا لین: چی وونە؟  


Jînge

سولی ئۆن وێب

(چی وونە؟ What is missing) پڕۆژەیەکی میدیای هەمەچەشنەیە لەلایەن هونەرمەندی تەلاررسازی مایا لین (Maya Lin).
ئامانجی ئەم پرۆژەیە بریتی بوو لە هۆشیار کردنەوە دەربارەی لەدەست دانی جۆری بونەوەران وە گروپە زانستی و ژینگەییەکان چیان کردووە تا جۆری بونەوەران بپارێزن. پرۆژەکەی کارێکی هونەری بینراو بوو بە پشت بەستن بە زانست، لە هەمان کاتدا کارێک بوو بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دار بڕینەوە بۆ پاراستنی زیندەوەران. کارەکەی پشت دەبەستێت بە دروستکردنی وێب سایتێک کە تیایدا ٧٥ ڤیدیۆ و چەندین دەنگی تۆمار کراوی باڵندەو گیانداری تیدایە، لەگەڵ فۆتۆ و بابەت و تێکست لەسەر ئەو گیانلەبەرانەی کە نەماون و ئەوانەش کە مەترسی نەمانیان لێدەکرێت.
مایا لین لە روون کردنەوەیەک دا ئاماژە بەوە دەدات کە "لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا نزیکەی %٣٠ لە جۆری بونەوەران مەترسی کەم بوونەوە و لەناو چونیان لێدەکرێت. ئەمە پرۆژەیەک نییە تەنیا بۆ بە ئاگا بوون لە مەترسییەکان، بەڵکو شیواز و ئاڕاستە و هیوامان پێدەبەخشێت لە چۆنییەتی یارمەتیدانمان بۆ ئەم دیاردەیە."
پرۆژەی (چی وونە؟) وامان لیدەکات بەئاگا بین لەو لەناوچونەی کە لەئێستادا روودەدات. دەمانخاتە پرسیارەوە بۆ ئەوەی دوبارە رەچاوی پەیوەندیەکانمان بکەین لەگەڵ سروشتدا.
مایا لین دیزاینەر و پەیکەرساز و هونەرمەندی تەلارساز ئەمریکی کارە هونەرییەکانی یارمەتی بینەر دەدات لە وێنا کردنی سیستمە ئاڵۆزەکانی ناو سروشت و کلتور.
 
سەرچاوە: Nevadaart.org







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw