سولی ئۆن وێب
هونەرمەندێکی نامۆ کە بە (تراشی بی، Trashy-B) ناسروا، جلو بەرگێکی نامۆی نمایش کرد کە لە زیاتر لە ١٠٠٠ فلتەری جگەرە پێک هاتبوو کە لەلایەن ئەستێرە بەناوبانگەکانەوە لە جادەکانی هۆلیود کێشراوە.
لە کاتێکدا زۆربەی سەردانکەران بۆ ئەستێرە بەناو بانگەکان دەگەڕێن، تراشی بی سەرنجی لای جگەرە داگیرساوەکانیان بووە. ئەو دەڵێت "هەمیشە ئاگاداری مەترسیەکانی جگەرە بووم لەسەر ژینگە و تەندروستی، بەڵام دوای ئەوەی ژمارەیەکی بێ شوماری فلتەری جگەرەم بینی بڵاوبونەتەوە بەسەر یەکێک لە جادە بەناوبانگەکان کە هەمیشە وێنەی دەگیرێ، بیرم کردەوە کە دەبێت شتێک لەمە دروست بکەم و لە هەمان کاتدا پەیامێکیش بێت." پاش ئەم بیرۆکەیە لە خەیاڵیدا بیر دەکاتەوە کە هەموو فلتەری جگەرەکان لەسەر جادە بەناوبانگەکە کۆبکاتەوە و بیکات بە پۆشاکێک کە سەرنجی هەموان رابکێشێت. دوای کۆکردنەوەی هەر فلتەری جگەرەیەکی پیس کە دەیبینێت ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە هەزار دانە. پاشان پاکیان دەکاتەوەو بە بەیەکیانەوە دەنوسێنێت تا دەیکات بە شێوازێکی نوێی پۆشاک. لە بەشی سەرەوەی پۆشاکەکە بە دوو پاکەتی جگەرە بۆینباخێکی گوڵبەست دروست دەکات و بە سەدان فلتەری جگەرەی پێکەوە لکاو کە ئەستێرەیەکی نمونەیی هۆلیودی لێ دروست دەکات. ئەم پۆشاکە دەبێتە پەیامێک بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی مەترسیەکانی فلتەری جگەرە لەسەر زەوی و وە لە ئاویشدا.
هاوکات فلتەری جگەرە لە مادەی پلاستیک دروست کراوە هەر بیە پێویستی بە زیاتر لە ساڵێک هەیە تا شیدەبیتەوە. تراشی بی ئەم بیرۆکەیەی لە ئەنجامی زانینی ئەو راستییەوە بۆ هاتووە کە زۆربەی ئەو خۆڵ و خاشاکەی کۆدەکرێتەوە لە کەنار دەریاکان بریتین لە فلتەری جگەرە. "چی لەمە ماترسیدار ترە" تراشی بی دەڵێت، "رێژەیەکی زۆر لەو فلتەری جگەرانەی کە لەسەر جادەکان دەبینرێت بەهۆی با و گێژەڵوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو ئاو و کەنار دەریاکان، وە زۆربەی ئەو پاشماوانەی لە کەنار دەریاکان کۆدەکرێتەوە بریتین لە فلتەری جگەرە." مەبەستی سەرەکی تراشی بی زیاتر ئاگادار کردنەوەی خەڵکییە لە مەترسییە کوشندەکانی جگەرە. "مادە کیمیاییە کوشندەکان لە فیلتەری جگەرەکەدا دەمێنیتەوە کاتێک لەلایەن جگەرە کێشەکەوە هەڵدەمژرێت، بەڵام لە ناو ئاوەکاندا دەتوێتەوە و بڵاو دەبێتەوە" تراشی بی روونی کردەوە.
تراشی بی هونەرمەدنی ڤیژواڵ زیاتر لەسەر ئەوە کار دەکات کە تێگەیشتنی کۆمەڵگا بگۆڕێت سەبارەت بەو راستیەی کە چەند بە شێوەیەکی وێرانکاریانە دەژین.
سەرچاوە: Enn.com