هەڵاتنی مانگ بە بتڵی پلاستیک

11/11/2014    16:59

هەڵاتنی مانگ بە بتڵی پلاستیک 


Jînge

سولی ئۆن وێب

"هەڵاتنی مانگ" کارێکی ژینگەیی هونەرییە لە لایەن چەند دیزاینەرێکەوە دروستکراوە لە  Lantern Festival 2013 Wonderland لە پارکی ڤیکتۆریا لە هۆنک کۆنگ. ئەم کارە وەک چادەگەیەکی کاتی دروست کرا، ئامانجی دیزاینەرەکان بریتی بوو لە سەرنج راکێشانی خەڵکی بە لای گەشەی بەردەوام دا بە بەکار هێنانی بتڵی پلاستیکی ئاو دوای سازدانەوەی Recycling.

گومەزێکی نیمچە بازنەیی قەبارە ٦٥ پێی کە شێوە سێگۆشەی لەسەر دیاری کراوە و بریتتیە لە بنەچەی چادرگەکە. رووەکەی بە ٤٨٠٠ بتڵی ئاوی ٥ گاڵۆنی داپۆشراوە. وە هەر یەکێکیان بە گڵۆپێکەوە بەستراوەتەوە کە بە کۆمپیوتەر کۆنترۆڵ دەکرێت لە پیشاندانی روناکی و رەنگی جیاواز، وەک قۆناغ و رووە جیاوازەکانی مانگ. لە ناوەوەی گومەزەکە، ٢٣٠٠ بتلی پلاستیکی وەک چرا هەڵواسراون.
نایابی ئەم کارە لەوەدایە جگە لە دیمەنە جوانەکەی، سود لە مادەی بەفیڕۆ دراو وەرگیراوە لە دروست کردنیدا. 

سەرچاوە: Cool-thing.net









هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw