سولی ئۆن وێب
خەڵکی یۆڕک شایەر هەمیشە ئەم رستەیە دەڵێنەوە "لە هەر شوێنێ پاشماوەی ئاژەڵ هەبێ مسیش لەوێیە." نەرویجیەکانیش سودیان لە ناوەڕۆکی ئەم رستەیە وەرگرتووە و پێیان وایە لە هەر شوێنێک کاری پیس هەبێ، دەتوانرێ پارەی لێ پەیدا بکرێت. نەرویج یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە پاشەڕۆی ووڵاتانی ئەوروپا کۆدەکاتەوە و دەیکات بە ووزە، بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە پاشەڕۆ دەکات بە پارە.
لەوانەیە بابەتەکە گاڵتەجاڕیانە بێتە بەرچاو لە کاتێکدا ووڵاتێکی وەک نەرویج کە نەوتێکی زۆر دابین دەکات، خۆڵ و خاشاکێکی زۆری ووڵاتان هاوردەی ووڵاتەکەی دەکات. لە ٢٠١٢ دا شانشینی بەڕیتانیا پارەیکی زۆری داوە بۆ ناردنی ٤٥٠٠٠ تەن پاشەڕۆی ماڵان کە لە بڕستۆڵ و لیید کۆکرابۆوە بۆ ناردنی بۆ ووڵاتی نەرویج.
نزیکەی ٢٠ ملیۆن خەڵک سودمەندە لە وەرگرتنی گەرمی و کارەبا لە رێگەی ئەو ئاسانکاریانەی کراوە بۆ بەکار هێنانی پاشەرۆ و گۆڕینی بۆ ووزە.
ئەڵمانیا یەکێکە لەو وولاتانەی کە زۆرترین رێژەی پاشەڕۆ هاوردە دەکات پاشان سوید، بێلگیوم و هۆڵەندا، بەڵام نەرویج یەکەم وولاتە کە بە رێژەیەکی زۆر سود لەو پاشەڕۆیە وەردەگرێت لە گۆڕینی بۆ گەرمی.
لە ئێستادا گۆڕینی پاشەڕۆ بۆ ووزە زۆر زیاترە لە شاردنەوەی پاشەڕۆ لە ژێر زەویدا. وە هەندێک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان وایان پێباشترە خاشاکەکە لە ژێر زەویدا کەڵەکە نەکەن بەڵکو پارە بدەنە ووڵاتێکی وەک نەرویج و پاشەرۆکان کۆبکاتەوە و بیبات چونکە لە کاتێکدا ئەمە خەرجیەکی کەمتری تێدەچێت.
نەرویجییەکان زۆر وردبینانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەدا دەکەن. داوا لە هەموو خاوەن ماڵێک کراوە کە پاسەڕۆکان لە سێ بەشی جیاوازدا جیا بکەنەوە. پلاستک بە جیا کە ئەمە دەچێتە پڕۆسەی دوبارە سازدانەوە (Recycling)، پاشماوەی خواردن پاشان ئەو شتانەی دی کە دەمینێتەوە.
ئەمە لا کاتێکدا چالاکەوانانی ژینگە نیگەرانن لەوەی کە سوتاندنی پاشەڕۆ و گۆڕینی بۆ ووزە وا لە خەڵکی دەکات دور بکەونەوە لە دووببارە سازدانەوەی (Recycling) پاشەڕۆکان. پێیان وایە کە نزیکەی %٨٠ ی پاشەڕو بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دەتوانرێت دوبارە سازبدرێتەوە.
%70ی خەڵکی نەرویج بەوە رازین کە پاشەڕۆکان بسوتێنرێن و بکرێن بە سوتەمەنی ، کەواتە ئەوە روونە بۆ ووڵاتی نەرویج زۆر بە پەرۆشە لە کۆکردنەوەی پاشماوەی وولاتانی دی و هاوردەکردنی.
سەرچاوە: ENN.com