بۆ چەندین سەدە، کەنیسە هۆکارێکی بەهێز بوو لە بنیات نانی هونەردا، بەڵام ئەمە گۆڕا.
زۆر جار دەوترێت کە گەلەرییە هونەرییەکانی ئەمڕۆ کەنیسە تازەکانن، ئەو شوێنانەن کە خەڵکی سەردانیان دەکات بۆ پڕکردنەوەی رۆح لە دنیای ئەلمانی ئەمڕۆدا. بەڵام بۆ چەندین سەدە کەنیسەکان دەوری گەلەرییە هونەرییەکانیان دەگێڕا. گەر بڕۆیت کڵێساکانی ئەوروپای رۆژئاوا، چەندین نمونەی بێشوماری کاری هونەریت بەرچاو دەکەوێت. جێنیفەر سلیکا، رێکخەری هونەر و ئایین لە گەلەری نەتەوەیی لەندەن، ئاشکرای کرد کە یەک لەسەر سێی وێنە کۆکراوەکانی هونەری ئەوروپای رۆژئاوا لە گەلەری نەتەوەیی بابەتی ئاینین، وە بە زۆری ئاینی مەسیحی.
لە راستیدا، لە دوای سەرهەڵدانی مۆدیرنیزم، هەندێک کات وا دەردەکەوێت کە هونەر و ئایین زۆر نامۆبن بە یەکتر.
کاتێک هونەرمەندە هاوچەرخەکان بابەتە دینیەکان بەکار دەهێنن، شێوازێکی هێرشبەرانە، گاڵتەجاڕیانە، وێرانکەرانە یاخود بی رێزانە بەکار دەهێنن. وەک فۆتۆی Piss Christ ی هونەرمەندی ئەمریکی ئەندرێس سێرانۆ، کە تیایدا خاچێکی بچوکی پلاستیکی لە پەرداخێک میزدا نقوم بووە.
چەندین هونەرمەندی هاوچەرخی دی هەن کە بابەتە دینییەکان بەکار دەهێنن بەڵام بەبێ توانج گرتنە سەر خودی ئاینەکە. بۆ نمونە، ئانا ماریا پاچیکۆ بابەتە دیننیەکان هەلدەبژێرێت: وەک سەربڕینی Baptist (ئەو کەسەی کە منداڵ لە ئاو هەلدەکێشی بۆ پیرۆز کردنی)، ئانا بێجگە لە گەڕانەوەی بۆ چیرۆکە دینییەکە، وەک نمونەیەکی سیاسی بەکاری دەهێنێ کە کەسێکە 'راستیەکەن دەڵیت لەبەردەم دەسەلاتدا'. لە کاتێکدا وەک هۆکارێک بەکاری دەهێنێ بۆ سەرنج خستنە سەر مێژووەسیاسییە پڕکێشەکەی ووڵاتەکەی، بەڕازیل، وە گەڕانەوە بۆ ئەو توندوتیژیانەی بە هۆی داگیرکاری (colonialism) و کۆیلایەتی ئەفریقاوە دروست بووە.
لەگەڵ ئەوەی کە ئیستا لە سەردەمیکی عەلمانی دا دەژین، بەڵام هونەری مەسیحی هێشتا زیندووەو دەردەکەوێت. لەم ساڵانەی دواییدا کڵێساکان بە شێوەیەکی بەرچاو کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە وا لە هونەرمەندە هاوچەرخەکان بکەن کارەکانیان ببەنە ناو کڵێساکانەوە. پێیان وایە کە هەموان بە دوای زمانێکی جیهانێدا دەگەڕێن، کە دەتوانن لێکۆڵینەوەی لەسەر پرسیارەکان پێ بکەین، ئەمەش دەتوانرێ پێی بوترێ کارێکی رۆحی. ووشە ئاینییەکان ناتوانن ئەمە بکان، بۆیە دەبێت فۆڕمێکی هاوبەش بدۆزرێتەوە بۆ دەست پێکردن بەو لێکۆڵینەوەو گفتوگۆیانە، وە هونەر یەکێکە لەو فۆڕمانە.
سەرچاوە: BBC Culture
.jpg)
