نوسەر ئان مۆرگن لە ٣٦٠ رۆژدا جیهان دەخوێنێتەوە

12/11/2014    03:43

نوسەر ئان مۆرگن لە ٣٦٠ رۆژدا جیهان دەخوێنێتەوە 


Têkst

ئان مۆڕگان  Ann Morgan لە کتێبخانەکەیدا تەنها ئەو کتێبانەی هەبوو کە لەلاین نوسەرانی ئەمریکی و ئینگلیزەوە نوسرابوون. بۆ فراوانتر کردنی زانیاری و ئاشنا بوون بە بیرۆکە و کلتوری جیاواز هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە هی ووڵاتان و نوسەرانی ترن و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی.

لە ٢٠١٢ دا دەست دەکات بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی بە خوێندنەوەی یەک کتێبی هەر ووڵاتێک (١٩٥ ووڵاتەکەی کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن، بە ئاندامەکەی پێشوتریش کە تایوانە). مۆڕگان ویستی بۆی دەرکەوێت کە ئەو چی نازانێت، وە لە ماوەی ساڵێکدا هەموو ئەو کتێبانە دەخوێنێتەوە.

مۆڕگان روونی کردەوە کە "لە سەرەتادا ئەستەم بوو بتوانم کتێب لە نزیکەی ٢٠٠ ووڵاتەوە کۆبکەمەوە، هەر بۆیە بلۆگێکم دروست کرد بە ناوی A Year of Reading the World، لەوێدا بۆچون و پێشنیاری خەڵکم وەرگرت بۆ خوێندنەوەی کتێبەکان بە زمانی ئینگلیزی."

وەڵام دانەوەی بلۆگەکەی مۆڕگان شتێکی باوەڕپێنەکراو بووە، لە زۆربەی ووڵاتانی دونیاوە خەڵکی پێشنیاری تایتڵی کتێبیان کردووە و هەندێکیان کتێبیان لە بۆلگەکەدا پۆست کردووە. چەندین نوسەریش ئە کتێبانەی خۆیان بۆ ناردووە کە هێشتا بڵاو نەکراونەتەوە: وەک نوسەری تورکمانستان Ak Welsapar و نوسەری پاناما Juan David Morgan.

هەندێک جار ئەستەم بووە نوسینی دەربارەی هەرێمە بچوکەکانی ئەفریقا و دورگەکان دەست بکەوێت. لە هەندێک لەو ناوچانەدا دەبوو روخسەت لە سەرۆک هۆزەکان وەربگرێت بۆ ئەوەی یەکێک لە چیرۆکبێژەکانی هۆزەکە چیرۆکە نەریتییەکانی بۆ بگێڕێتەوە.

لە هەندێک شوێنی دی بەهۆی جەنگ و وێرانکارییەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ کتێبێک بڵاو نەکراوەتەوە بۆیە دەبوو ئان لە رێگەی پەیوەندییە شەخسییەکانیەوە هەوڵبدات و کتێبی دەست بکەوێت.

"بەڵام ئەوەی من دەمویست بیکەم شایەنی هەموو ئەم هەوڵانە بوو. زۆر رووداوی گرنگ لەو ماوەیەدا رووی دا. خوێندنەوەی ئەم کتێبانە و چیرۆکی ئەو ناوچانە لە چاوی دانیشتوانەکەی یان نوسەرەکەی  بیری منی فراوانتر کرد و جیوازی شێوازی ژیانی لە ناوچە جیاوازەکان بۆ دەرخستم. ئەمەش شێوازی بیر کردنەوەی منی گۆڕی، بۆم دەرکەوت کە من کەسێکی گۆشەگیر نیم بەڵکو بەشێکم لەو نێتوۆڕکەی کە بەسەر زەویدا بڵاو بۆتەوە."

سەرچاوە: BBC Culture

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw