مێژوی جەنگێکی مەزن لە ١٠٠ ساتەوەختدا  A History of The Great War in 100 Moments

12/11/2014    03:58

مێژوی جەنگێکی مەزن لە ١٠٠ ساتەوەختدا A History of The Great War in 100 Moments 


Têkst

یادەوەریەکانی جەنگ لە چاوی ئەوانەی تیایدا ژیاون.
چۆن جەنگێکت بیر دەمێنێ کە چوار ئیمپراتۆریەتی وێران کرد، ١٨ ملیۆن خەڵکی لە ناو برد و ژیانی دەیان هەزاران خەڵکی دی تێکشکاند؟

وێرانکارییەکانی ئەم جەنگە هەموو سوچێکی ئەم سەر زەوییەی گرتەوە. بەشێک لەوانە لە کارێکی کۆکراوەی وێژەییدا بە شێوەی کتێبێکی ئەلیکترۆنی کۆکراوەتەوەو رۆژانە لە وێبسایتی The Independent بڵاو دەکرێتەوە.

هەوڵدراوە لە رێگەی ئەم کتێبەوە بیرۆکەیەک وەرگرین لە چاپتەرێکی گرنگی ژیانی مرۆڤایەتی کە تێگەیشتن لێی ئەستەمە. ئەم کتێبە ١٠٠ ساتەوەختی ئەو سەردەمەمان بۆ زیندوو دەکاتەوە لە رێگەی ووشەی ئەو کەسانەوە کە لەو کاتەدا ژیاون. بەمەش توانای تێگەیشتن دەربارەی چۆنییەتی ژیان لە ناو وێرانکارییەکانی (جەنگی جیهانی یەکەم) لای خوێنەر دروست دەبێت.

چیرۆکە کانی ئەم کتێبە بەشێکی کەمن لە تراجیدیای ئەو سەردەمە. وا لە خوێنەر دەکات کە لە روانگەی جیاوازەوە لە تراجیدیاو چیرۆکی قارەمانانەی ئەو کاتە تێبگات وەک، سەربازی و مەدەنی، پیاو و ژن، پیر و گەنج وە چەندین نەتەوەی جیاواز، بێجگە لە رۆڵی گیانلەبەر.

سەرچاوە: Independent.co.uk

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw