کلتور دەتوانێ شار بپارێزێت؟

12/11/2014    04:24

کلتور دەتوانێ شار بپارێزێت؟ 


Têkst

بیرۆکەی بوژانەوەی سامانی شار لە رێگەی وەبەرهێنان لە هونەر و کلتوردا زۆر قسەو باس هەڵدەگرێت.

شارۆچکەکانی قەراغ دەریای بەریتانیا لەناو دەچن. بایەخی سەرنج راکێشی هاوینە هەوارە باوەکان لە کاتی پشوداو  بەزم و رەزمی ژیان لەو ناوچانەدە لە دوای ساڵی ١٩٧٠کانەوە  کەم بۆتەوە بەهۆی بوونی ئاو و هەواییەکی گەررمتر. وە رێژەی بێکاری لەو ناوچانەدا کەم بۆتەوە زۆربەی دوکانەکانی جادە سەرەکیەکان چۆڵن و هەژاری لە ئاستێکی بەرزدایە لە سەنتەری شارەکاندا.

هەندێک گۆڕانکاری بەرچاو دەکەوێت بە گەشت کردن بە کەنار دەریاکاندا. بە هەزاران خەڵک کاریان کردووە لەسەر بەرنامەی نوێکردنەوە لە رێگەی هونەر و کلتورەوە. لە ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠١٠، حوکمەت پشتگیری مادی چەندین پرۆژەی کلتوری کردووە، چەندین بیناو پەیکەر و هونەری جیاواز دەبینرێت.

'چینە داهێنەرەکە'

ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە دیاریکراو نین بە کەنار دەریاکانەوە، یان بە بەڕیتانیاوە، بگرە بۆ ماوەی دوو سەدەیە چالاکییە کلتورییەکان بۆ نوێکردنەوەی شار بوون بە کۆنسێپتێکی سەرەکی. ئەستەمبوڵ، بەرشەلۆنە، بۆستن، تۆرنەیتۆ و مەکسیکۆ ئەو شارانەن کە بە ئەزموونی گۆرانکارییە گەورە ئابورییەکاندا تێپەڕیون کە توشی ئاستەنگی کردوون و بوونەتە ئامانجی پلاندانەرانی شار City Planners لە بە ستراتیجە کردنی نوێکردنەوەی شار. جەیمس هارتفیڵد، نوسەری (کەلینی داهێنان) پیی وایە " دروست کردنی گەلەری، هاندانی کافێکان و کاری هونەری دانراو بوون بە رێچکەی نوێگەری."

ئەمانە لە ١٩٨٠ کانەوە دەستی پێکرد. چەندین گۆڕانکاری ئابوری و کۆمەڵایەتی وەک نمونەی (دژە سیستمی پێسەسازی) وای کرد کە سیاسەتی نوێی ئابورییانە پێویست بێت. نوێبوونەوە لە رێی کلتورەوە دەرفەتێکی باش بوو  گاڵسگۆو، کاتێک بوو بە پایتەختی کلتوری ئەوروپی لە ١٩٩٠. وە هەروەها لە بیڵباو کاتێک لە ١٩٩٧ دا مۆزەخانەی گوگەنهیم Guggenheim Museum کرایەوە بۆ ژمارەیەکی زۆری گەشتیار. ئەم مۆدێلە بە شێوەیەکی خێرا پەرەی سەندو لە جیهاندا پەیڕەو کرا.


Guggenheim Museum, Bilbao (Art Kowalsky/Alamy)
پلاندانەران سودیان لە بیرۆکەکانی ریچارد فلۆریدا، نوسەری (سەرهەڵدانی چینی داهێنەر) دەربارەی شاری داهینەر.

چەندین فاکتەری دی هەن کە وای کردووە کە پەنا ببرێتە بەر نوێبونەوە لە رێی کلتورەوە. دایڤ ئۆبرین لە یەکێک لە وانەکانی دا دەربارەی پیشەسازی کلتوری دەڵێت، "گۆڕانکاری رووی داوە لە  بیرۆکەی کلتور و مەمەستە کۆمەڵایەتی و گشتییەکەی، وە لەهەموی دیارتر لە خوێندن و لێکۆڵینەوە کلتورییەکاندا دەردەکەوێت." نوێگەری لەرێگەی کلتورەوە دوو ئامانجی هەیە: مەتریاڵی، بۆ پێشخستنی ئابوری ناوخۆیی. وە ئامانجی چاکبوونەوەیی Therapeutic بۆ یارمەتیدان لە بنیات نانی کۆمەڵگا و شایتیدان و چەسپاندنی شوناس.

 پڕۆگرامی کلتوری پایتەختی ئەوروپی یەکێکە لە نمونەی ئەو ستراتیجیانە. مەبەستی پرۆگرامەکە بریتیە لە یاد کردنەوەی "دەوڵەمەندی و هەمەچەسنی کلتوری ئەوروپییە" کە هەستی بوون بە هاوڵاتییەکی ئەوروپی پەروەردە دەکات بۆ "نویکردنەوەی شارەکان" و " وە بەرزکردنەوەی پێناسیان لەسەر ئاستێکی نێو دەوڵەتی، راکێشانی گەشتیاران و وە چڕکردنەوەی وێنەی خۆیان لە چاوی دانیشتوانەکەیدا." کاتێک ئەم بەرنامەیە لە سەرەتادا دەستی پێکرد لە ١٩٨٥ ئەو شارانە هەلدەبژێردران کە پەیوەندیدار بوون لەگەڵ کلتوری باڵا وەک ئەسینا، فلۆرانس، پاریس و ئەمستردام. کاتێک گالسگۆو هەڵبژێردرا لە ١٩٩٠ دا پێوانەی هەڵبژاردن گۆڕدرا لە (شار چی بووە) بۆ (ئەتوانێ ببێ بە چی) ، لە رووی کلتورییەوە.


Jerwood Gallery, Hastings (Parker Photography/Alamy)
پارە دەتوانێ لە ماوەی دریژ خایەندا شار بگۆڕیت؟ دەیڤ ئۆبرین پێی وایە " کێشەکە لەوەدایە کە سودەکەی ناڕێکە" وە پرسیارە ناوەڕۆکییەکە ئەوەیە کێ سود لەم وەبەرهێنانە دەبینێت؟ بنیات نەرانی تایبەتمەندییەکان ئەو گروپەن کە سوود وەردەگرن لە نوێگەری کلتوری. "لە کاتێکدا هاوڵاتیان سود وەرگدەگرن لە رێگەی سەردانکردنی مۆزەخانەکان و بەژداری کردن لە فیستیڤاڵی هونەری.

هەرچەندە هەندێک لە داهێنانەکان ئەگەری ئەوەی هەیە کە هەلی کار دابین بکات بۆ ژمارەیەک خەڵک، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێ کە نوێ بوونەوە لە رێی کلتورەوە ببێتە مۆدێلێک کە جێی ستراتیجیی گەشەی ئابوری بگرێتەوە.

هارتفیڵد دەڵێت "گەلەری هونەری زۆر کراوەتەوە، زۆربەیان بەردەوامییان نییە، وەک مۆزەخانەی موزیکی باو لە شیفیڵد، کەس سەردانی نەکرد، لە ئێستادا بووە بە رێکخراوی گەنجان." هارتفیڵد پێی وایە کاتێک کلتور لەسەرەوە دەسەپێنرێت، ئەوا ملکەچی ئامانجێک و کۆتاییەکی تر دەبێت، لە خەڵک جیا دەکرێتەوەو هونەرەکە خۆی زەرەرمەند دەبێت.

سەرچاوە: BBC Culture

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw