فەلسەفەی جوانکاری لای ئالان بادیۆ

12/11/2014    04:29

فەلسەفەی جوانکاری لای ئالان بادیۆ  


Têkst

ئامادەکردنی: شاکار غەریب

ئەمڕۆ لە قاوەخانەی کلتووری سیمانارێک بۆ د. ئازاد حەمە سازکرا. کە باس لە جوانکاری "ئیستاتیکا" لای ئالان بادیۆ دەکات، بە بەشداری چەندین کەسایەتی شارەکە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر بابەتە کراو ئەو تێزو شیکارانەی ئالان بادیۆ خرایە ڕوو کە گوزارشتە لە هونەری جوانناسی .

لە لێدوانێکیدا بۆ سولی ئۆن وێب ئازاد حەمە ووتی: ئەم سیمینارە لەسەر تێزی جوانکاری بوو لای ئالان بادیۆ یان فەلسەفەی جوانکاری لە هەمانکاتدا خۆی قسەکردنە لەسەر ناجوانکاری لە هزری ئالان بادیۆ چونکە ئالان بادیۆ پێی وایە ئەوەی پێویستی بە قسەکردنە خودی واتای ناجوانکاریە، ناجوانکاری لەفەلسەفەی ئالان بادیۆ چییە؟ ناجوانکاری واتا لێگەڕێین کارە هونەرییەکان خۆیان خۆیان نمایش بکەن واتا قسەکردن لەسەر هونەری جوانکاری کاری فەلسەفە نییە هێندەی ئەوەی کاری خۆیەتی لێرەوە ئێمە دەگەیەنە ئەو چەمکە نوێیەی کە ئالان بادیۆ دایڕشتووە بەناوی جوانکاریەوە واتا ئەو ماهییەتەی کەهەیەتی دەردەخات وە ئەوەش بۆ ئێمە دەبێتە جێی پرسیار (ئایا ناجوانکاری چییە؟) چونکە ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئەوەی جوانکاری ببینین.









هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw