ئامادەکردنی: شاجوان غریب له‌شاری سلێمانی‌و له‌پاركی ئازادی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یەكی زۆرله هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م چین‌وتوێژه‌كان له‌ژێرناوی شه‌وێك بۆ پاڵپشتی كردنی كۆبانی كۆبوونه‌وه. قاوه‌خانه‌ی كلتووری هه‌ستابه‌سازدانی چالاكیه‌كی هوونه‌ری كه‌تیایدانزیكه‌ی هه‌زار باڵۆنیان به‌سه‌رشاری سلێمانیدا واڵا کرد. هه‌مووان له‌وڕێگه‌یه‌وه‌دووپاتیان كرده‌وه‌كه كۆبانی ته‌نیا نیه به‌نه‌یارانی كۆبانیان وت ئێمه هه‌موومان كۆبانین،شوناس شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قاوه‌خانه‌ی كلتووری بۆ سولی ئۆن وێب دواو وتی:"وه‌كوهێماو به‌رخودانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌كوردستانی ڕۆژئاوا قاوه‌خانه‌ی كلتووری له‌درێژه‌ی كارووچالاكیه‌كانیدا هه‌ستان به‌سازدانی چالاكیه‌كی هونه‌ری له‌ژێرناوی شه‌وێك بۆهاوپشتی كردنی كۆبانی سازكرا، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپی هانا. وەک رێکخەرانی ئاماژەیان پێ‌کرد ئامانجمان بوو تابه‌شێك بین له‌كۆبانی وبه‌شێك بین له‌به‌رگری بۆ خاك ونیشتمان وكوردستانی گه‌وره". هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌وشه‌وه‌دا ووتاری تایبه‌ت به‌قاوه‌خانه‌ی كلتووری خوێندرایه‌وه و به‌هه‌مان شێوه گروپی هانا روونكردنه‌وه‌و ووتاری تایبه‌تی به‌كۆ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك پێشكه‌ش كرد، خالید عەبدوڵا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌كانی كوردانی سوریا به‌هه‌مان شێوه هاوخه‌می‌و هاوپشتیوانی خۆیانی بۆ كۆبانی دووپات كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵیشیدا ئازار‌و ناهه‌مواری بارودۆخی كوردانی ڕۆژئاوای گه‌یانده شاری سلێمانی، هاوكات هه‌رله‌سه‌كۆی ئازادی شاری سلێمانی. گرووپی هانا كه‌ئه‌م گرووپه پێك هاتوون له‌ژماره‌یه‌ك ژنان وكچانی خۆبه‌خش ئامانجیان كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك وهاوكاری وده‌ست گیرۆییه بۆئاواره‌و لێقه‌وماوانی جه‌نگی دژبه‌داعشه. هه‌روه‌ك به‌هار مونزیر سه‌رپه‌رشتیاری گروپی هانا ووتی: "بۆهاوكاری كردنی كۆبانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ قاوه‌خانه‌ی كلتووری شه‌وێكمان به‌خشی به‌كۆبانی. هه‌ستاین به‌دانانی سندووقی هاوكاری تا بتوانین وه‌ك پێویست هاوكاری بۆخوشك‌وبراكانمان له شه‌ری دژبه‌داعش كۆبكه‌ینه‌وه دواتر هه‌وڵی ڕێگه‌یه‌كی دروست بده‌ین تا ئه‌م هاوكاریه بگه‌یه‌نینه جێگه‌ی مه‌به‌ست".