ئەزمونکردنی سنور بابەتێکی سەرەکیە لە رۆمانەکانی نوسەری ئەڵمانی/ کوردی شێرکۆ فەتاح. لەگەڵ ئەوەی لە ئەڵمانیا گەورەبوە بەڵام لە منداڵیدا زۆر جار ژیانی لە کوردستاندا بەسەر بردوە، ئەزمونی ژیانی کوردستان زۆر کاریگەری بەسەر رۆمانەکانیەوە هەیە. لەرۆمانەکانی شیرکۆ فەتاحدا کەسەکان نەقوربانین و تاوانبار، بەڵکو تێکەلەیەکن لە نێوان هەردوکیاندا.
دواهەمین شوێن باس لە کەسێکی ئەڵمانی دەکات بەناوی ئەلبەرت، هاتوەتە عیراق کار لەسەر پاریزگاریکردنی شوێنەوارە کۆنەکان دەکات. بەڵام لەلایەن گروپێکی تیرۆریسیتەوە دەفرێنرێت. ئەلبەرت نازانێت لەکوێیە وە کێن ئەوانەی کە فڕاندویانە و چیان لێدەوێت. تاکە هیوایەک لەدوای سێ رۆژ لەڕفاندنەکە دەنگی تەرجومانێکە بەناوی ئوسامە کە بەزمانی ئەڵمانی قسەی لەگەڵ دەکات. لێرەوە گەمەیەکی سەیر لەنێوان ئەم دووکەسەدا دروست دەبێت. هەردوکیان بەیەک نامۆن بەڵام پێویستیان بەیەکە، دەبێت لەگەڵ یەک قسەبکەن.
شیرکۆ فەتاح: " لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆ دروستدەبێت لەنێوانیاندا. لەهەمانکاتدا هەموو جیاوازیەکانی ئەم دوو کاراکتەرە دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەی کە دەتوانن بەیەکەوە قسەبکەن، بەڵام کێشەی تر لەنێوانیاندا سەرهەڵدەدات."
لەدوای ماوەیە ئەم کەسە دەستدەکەن بەگێڕانەوەی چیرۆکەکانی خۆیان، ئوسامە لە خێزانێکی لیبەراڵەوە هاتوە، دایکی لە رابردودا لە ئەڵمانیایی رۆژهەڵات ژیاوە. هەروەها ئەلبێرتیش لە ئەڵمانیایی رۆژهەڵات لە خێزانێکی فەرمانبەری باڵادەست هاتوتە دنیاوە و زۆر جار گەشتی بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا کردوە و بە کلتورەکانی تر ئاشنا بووە. ئەم دوو کەسە هەردوکیان ئەزمونیان لەگەڵ کەسانی نامۆدا هەیە.
دوای ماوەیەک لە جێگا گۆرکینا لە گروپێکی تیرۆریستیەوە بۆ گروپێکی تر، لای ئیلبەرت کرداری دڕندەیی لەناو کۆمەلگەکەدا دەبینێت. ئوسامە بەپێچەوانەوە هەموو تاوانەکان دەخاتە ئەستۆی خۆرئاوا. لێرەوە لەگەڵ نزیکایەتی لە ئەزمونی ژیانی ئەم دوو کەسە بەڵام دیدیان بۆ شتەکان وەک یەک نیە.
شیرکۆفەتاح: " لەوانەیە بابەتێکی گرنگی ناو رۆمانەکە، لێکتێنەگەیشتنی کلتوری بێت"
شیرکۆ فەتاح دایکی ئەڵمانیەو باوکی کوردی عیراقە، منداڵی لە ئەڵمانیای رۆژهەلات بەسەر بردوە لە ئێستادا لە بەرلێن نیشتەجێیە و وەک نوسەر کاردەکات. پێش ئەم بەرهەمە تازەیەی رۆمانێکی بەناوی " وڵاتێکی سپی" لەساڵی ۲٠۱۱ بڵاوکردوە.