ئەکادیمیایی سوید لەشاری ستۆکهۆڵم رایگەیاند، کە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بۆ ساڵی ۲٠۱٤ بەخشرایە، نوسەری فەرەنسی پاتریک مۆدیانۆ Patrick Modiano.
مۆدیانۆ ساڵی ۱۹٤۵ لە خێزانێکی یەهودی لەدایکبوە، لە ۲۲ ساڵیەوە دەنوسێت. زۆر لە رۆمانەکانی باس لە داگیرکردنی فەرەنسا دەکات لەلایەن نازیەکانی ئەڵمانیاوە. لەئێستادا تەمەنی ٦۹ ساڵەو جگە لەنوسین هیچ کارێکیتر نازانێت.
مۆندینۆ دەڵێت: " هەرکاتێک دەنوسم هەستدەکەم لە زینداندام، مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت خوێنەری نوسینەکانی خۆیبێت، هەمووکات وێنەیەکی تەمومژاویت لەسەر کتێبەکانی خۆت هەیە. زۆر حەزدەکەم بزانم بۆ ئەکادیمییای سوید منیان بۆ ئەم خەڵاتە هەڵبژارد."
سەرۆکی ئەکادیمیای سوید پیتەر ئینگلود Peter Englund دەڵێت: " کتێبەکانی ئاستایان زۆر بەرزە، لەهەمانکاتدا ئاسان دەخوێنرێتەوە، پیتەر مۆدیانۆ لە هونەری بیرخستنەوەدا شارەزایە، بیرەوەری ئەو قەدەرانە دەگەڕێنێتەوە کە بۆ مرۆڤ تێگەیشتنی ئاسان نەبوە."
دواهەمین رۆمانی پاتریک مۆدیانۆ ناوی " تا لە کۆڵانەکاندا وننەبین" ساڵی ۲٠۱٤. ئەوی شایەنی باسە، تائێستا نوسەرانی فەرەنسا ۱۵ جار خەڵاتی نۆبڵ یان پێبەخشراوە.
خەڵاتی نۆبڵ بەبەرزترین خەڵاتی ئەدەب لەجیهاندا دادەنرێت، لە (۸۸٠،٠٠٠) ئۆیرۆ پێکهاتوە.
سەرچاوە euronews