ئاماده‌کردنی: ڕاز حه‌سه‌ن له ژێر دروشمی "نه‌غمه‌ی تایه‌ر و سۆزی شاعیران" تیپی مۆسیقای باواجی کۆیه بیست و حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (تایه‌ر تۆفیق)ی ساز کرد. تایه‌ر تۆفیق له ساڵی ١٩٢٢ له کۆیه له دایک بووه و هه‌ر زوو ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری چه‌ندین به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌سه‌نی هه‌بووه. له ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کردووه. به چاودێری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (قوباد تاڵه‌بانی) و به هاوکاری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌شی کوردی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی کۆیه، له هۆڵی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ لە به‌رواری ٢٠ و ٢١/ ١٠/ ٢٠١٤فیتستیڤاڵه‌که به‌ڕێوە دەچێت. هونه‌رمه‌ند (نه‌جمه‌دین غولامی) که له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵیاده‌که بە کۆنسێرتێک بەشداربوو وتی، "خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم که ئه‌مڕۆ له یادی مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک تایه‌ر تۆفیق ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بزانێت که ئێمه‌ش که‌سایه‌تی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌یه و باکگراوندی نه‌ته‌وه‌ی خۆی بزانێت". هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵیاده‌که‌دا پێشانگایه‌ک له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی هونه‌رمه‌ند (تایه‌ر تۆفیق) که تایبه‌ت بوو به وێنه‌کانی کرایه‌وه.له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆری وه‌ک دابه‌شکردنی سیدی هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن (ئه‌میر که‌بابچی) ، وتاری سه‌رۆکی تیپی باواجی کۆیه، وته‌ی قایمقامی قه‌زای کۆیه وئاما‌ده‌بونی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ناودار. (سه‌نگەر عبدالخالق) به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری تیپی باواجی کۆیه وتی "زۆر هه‌وڵمانداوه به‌شێوه‌یه‌کی جیاوازتر ساڵیاده‌که بکرێته‌وه وخۆشحاڵده‌بین که ئه‌و یادانه ببه‌ین بۆ شاره‌کانی تری کوردستان. پلانمان دانابوو ئه‌م ساڵ له به‌ره‌کانی جه‌نگ ساڵیاده‌که بکه‌ینه‌وه به‌ڵام گۆڕانکاری تێکه‌وت". بڕیاره له دووه‌م ڕۆژی ساڵیاده‌که چه‌ندین هۆنراوە بخوێندرێتەوە به ئامه‌ده‌بونی شاعیران( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، که‌ژاڵ ئیبرایم، ڕه‌سوڵ سوڵتانی،گوڵباغ به‌هرامی...).