Histories are Mirrors مێژووەکان ئاوێنەن، لە مانهاتانەوە دەمان باتەوە بۆ تاڵیبان و سەربازەکان لە چیاکانی ئەفغانستان و پاشان بۆ شەقام و شارە وێرانکراوەکانی جەنگ لە عێراق.
ئەم بەرهەمە کتێبێکە راستییەکانی وێرانکاری جەنگ لەم سەرەمەدا لە رێگەی فۆتۆوە پیشان دەدات. فۆتۆگرافەری ئەمریکی، تەیڵەر هایکس Tyler Hicks، هەوڵدەدات لە رێگەی فۆتۆکانییەوە راستیەکانی ژیان لە ناو وێرانکاری جەنگ بخاتە روو. فۆتۆکان هۆکارێکن بۆ گێرانەوەی ژیانی رۆژانەی خەڵک، کاریگەری جەنگ و ئەنجامەکانی دوای جەنگ. فۆتۆکان مێژویەکیان دروست کردووەو پاشان تۆماریان کردووە.
بێجگە لە فۆتۆ، کتێبەکە چەندین ووتار و رونکردنەوە لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن (John F. Burns) و (Ian Fisher) نوسراون.
سەرچاوە: Theculturetrip.com