دەتوانرێ سەربانەکان بە زۆر شێواز بەکار بهێنرێت، بەڵام بە دەگمەن سودیان لێ وەردەگیرێت بێجگە لە دانانی سەتەلایت و دوکەڵکێش. بەڵام لە ئێستادا بیرۆکەیەکی جیاواز هەیە بۆ گۆڕین و بەکارهێنانی سەربانەکان وەک فەزایەکی کۆمەڵایەتی. بەکارهێنانی سەربانەکان بیرۆکەیەکی تازە نییە. لە ١٩٢٠ دا Futurists ی ئیتاڵیا هەوڵیان بۆ داوەو لەگەڵ ئەو خەونەی هەیانبووە بۆ دروستکردنی شارێکی پێشکەوتوو لە رووی تەکنەلۆجیاوە. لە ١٩٥٩دا سێر جێفری جێلیکۆ پلانێکی تازەی دارشت بۆ دروستکردنی شارێک و ناوینا "مۆتۆپیا Motopia, " . بە جۆرێک دیزاینی ئەم شارەی کرد کە جادەکان لەسەر رووی بیناکان دروست بکرێن. لە مارسیلی لی کۆڕبویزەر Le Corbusier مەلەوانگەیەکی دەستکرد دادەنێت، ساڵی رابردوو نۆژەن کرایەوە وەک فەزایەکی کراوە بۆ هونەری خوێندنگاکان و سەنتەرێک بۆ پێشانگاکان. سەر رووی باڵەخانەکان شوێنێکی زۆر گونجاون بۆ کات بەسەر بردن و بنیات نانی باڕ و نادی. لە بانگۆک و ئەستەمبوڵ زۆر بەرچاو دەکەون و لە ئێستادا لەندەنیش کار بۆ بنیاتنی دەکات. پیتەر چادوێک روونی دەکاتەوە کە "لەندەن لە ئەنجامی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربانی بەکار نەهاتوو لە شارەکەدا وەخەبەر هاتەوە." توانراوە سوود لە سەر رووی باڵەخانەی Netil House وەربگیرێت وەک شوێنێک بۆ راهێنانی یۆگا و سود لە رووی باڵەخانەی Rockwell House وەرگیراوە بۆ سینەما. وە لە داهاتوویەکی نزیکدا Manchester's new Hotel Football دەکرێتەوەو بە شێک لە سەر رووی بالەخانەکە بۆ یاریگای تۆپی پێ تەرخان دەکرێت. سەر رووی بیناکان دەتوانێت خەڵکێکی زۆر کۆبکاتەوە. لە ئیسپانیا تەلارسازان توانیویانە سودێکی زۆر لەم فەزایە وەربگرن. زۆربەیان کراون بە شوێنی کۆنسێرت و سینەما و شانۆ. وە ئەگەر فەزایەکی سنوردار هەبوو لەسەر زەوی، دەتوانرێ باخچەکان ببرێنە سەرەوە. لە سەروی ١٣ قاتەوە لە ئوتێلی ئەوروپی The Europan Hotelروەکی پارسلی و رۆسمێری چێندراوە. لە هەمان کاتدا، لەسەر رووی بینای Berkshire سەوزاییەکی زۆر چێندراوە. جێی باسە کە جگە لە دیمەنە جوانەکەی بوونی سەوزایی ئاو و هەوایەکی سازگار دەڕەخسینیت جگە لە زیاد بوونی خۆراکی بەرهەم هێنراو بە بەکار هێنانی فەزایەک کە جێهێشتنی وەک خۆی بە فیڕۆدانە. سەرچاوە: Independent.co.uk