مارک گۆنیا Mark Gonyea بۆ ماوەی ٤ ساڵ کاری کرد بۆ تەواو کردنی بەرهەمە هونەرییەکەی. "کۆتا دانە" بەشێکن لە کارەکانی کە لەسەرەتادا وەک تاقیکردنەوەیەکی دیزاینی گرافیکی دەستی پێکردووە. کارەکان بریتین لە ١٠ پۆستەرو ١٠٠٠ دیزاینی شێوە ئەندازەیی جیاواز وە قەبارەی هەر پۆستەرێک ١٨×٢٤. پۆستەرەکان گوزارشت لە ژمارەکان دەکەن لە ١ وە تا ١٠٠. مەبەست لە کارەکەی لکاندنی ژمارەیە بە پێکهاتەی دیزاینی گرافیکی بۆ بەرهەمهێنانی شتێکی سەرنج راکێش لە ژمارە ١ تا ١٠٠. لە پۆستەرەکانیدا چەندین شێوەی ئەندازەیی و بیرکارییانە بەکار هاتوون وەک، هێڵ و بازنە و سێگۆشە و زیگزاگ وخاڵ و رەنگ. سەرچاوە: com.Swaggest