پێشانگای تەلارسازی ئەکادیمیای شاهانەی لەندەن بۆ خستنە رووی کاریگەری تەلارسازی لەسەر هەستی کەسەکان و چۆنییەتی دەرکەوتنیان سازدرا.
پێشانگاکە لەلایەن ژمارەیەکی کەم لە تەلارسازانی جیهانییەوە دیزاین کرابوو،کەیت گۆدوین وەک رێکخەری پێشانگاکە بەژدار بوو. هاو ئامانجی تەلارسازەکانی پیکەوە کۆکردبۆوە کە هەوڵدان بوو بۆ دروستکردنی بینا بە شێوازێک کە بەرکەوتەی هەموو هەستەکان بێ، نەک تەنیا بۆ بینین.
پێشانگاکەی گۆدوین هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئەو وێنە بنچینەییانەی کە زیاتر لای گەنجان دروستبووە لە تێگەیشتن و وێنا کردنی هونەری تەلارسازی بە هۆی وێنە کۆمپیوتەریەکان و خێرا بڕیار دان لەسەریان هەر لە یەکەم بینینە سەرەتاییەکانەوە.
گۆدوین لەوەدا زۆر ڕاستە کە دەڵێت، ئێمە دەبێت ئەزمونی تەلارسازی بکەین لە رێی هەستکردن بە بۆشایی، گوێگرتن لێی ، بەرکەوتنی وە تەنانەت دانیشتن بە هێمنی لە ناو بینایەکدا بە چاو داخراوی، بەڵام کردنەوەی چاوی مێشک بە فراوانی.
کەواتە، "هەست کردن بە بۆشایی چۆنییەتی رووبەڕو بونەوە و کەوتنە گفتگۆوە یە لە نێوان ئێمەو تەلارسازی دا نەک تەنیا لە روویەکی هەستی و دەرونی بەڵکو لە ئاستێکی بینراو و روناکبیرانەدا.
Poli House(پۆلی هاوس) کە دەروانێت بەسەر دەریادا لە نیمچە دوورگەی کۆڵیومۆ وەک گردەکان و ڕوانینی بەسەر دیمەنە سروشتیەکەدا کۆن دەردەکەویت و لە هەمان کاتدا مۆدیرنە بەوشێوەیەی هەستی پی دەکرێ.
The Maze (مەتەڵ) ی لی زیۆدۆنگ، تەلارسازیکی چینیی. خانووە دارینە نایابەکەی و کتێبخانە شوشەییەکەی.
The Perfumed Room (ژووری بە بۆنکراو)، ئیشی کینگۆ کوما
تەلارساز دایبێدۆ فرانسیس کیری ئەڵمانی لە پیشانگاکەدا بەرپرس بوو لە دروست کردنی تاقی شێوە ئەشکەوتی .
لە ٢٠٠٤ دا خەلاتی ئاغا خانی بۆ تەلارسازی بەدەست هێنا بۆ دیزاین کردنی ئەو مەکتەبە بنەرەتییە هەستیارەی کە لە لادیکەی خۆیدا (گاندۆ) ئەنجامی دا.
سەرچاوە: BBC Culture