Blue Forest کۆمپانیایەکی بازرگانییە کە هەڵدەستێت بە دروست کردن و دیزاین کردنی خانو لە دار و لە ناو دارستانەکاندا. لە کاری ئەم جارەیاندا خانوویەکیان دروست کردووە نەک تەنیا بۆ منداڵان باڵکو بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە. وە خانووەکە دەوری دارێکی گەورەی داوە و هەموو ئەو پیداویستیانەی تێدایە کە خێزانێک پێویستی دەبێت وەک، چێشتخانە و ژوری دانیشتن و تەوالێت و چەندین شتی دی. دوو جۆر خانوی دارین بنیات نراوە کە یەکیکیان بۆ منداڵەکانە و بە پردێکی لە گوریس دروست کراو پێکەوە دەبەسترێنەوە. ئەم کۆمپانیایە لەلایەن دوو براوە، ئاندی و سایمۆن پایین دامەزراوە. سایمۆن و ئاندی لە کینیا لە دایک بوون، تەمەنی منداڵیان لە ناو سروشت و دیمەنی دڵڕفێندا بەسەر بردووە، ئەم ئەزمونەش وایان لێدەکات بیر لە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی لەو جۆرە بکەنەوە. پێیان وایە بەم رێگەیە دەتوانن زیاتر خەڵکی لە سروشت نزیک بکەنەوە. سەرچاوە: Swaggest.com