ماسییەکانی فرانک گێری

12/11/2014    16:49

ماسییەکانی فرانک گێری 


Dîzaîn

تەلارساز و هونەرمەندی کەنەدی-ئەمریکی فرانک گێری  Frank Gehry هەڵدستێت بە دیزاینکردنی کۆمەڵێک پەیکەری گڵۆپی زۆر نایاب. لە کارەکەیدا پارچەی فۆڕمیکای پارچە پارچە بوو بەکار دەهێنێت.

 پاش دروستکردنی چوارچێوەکەی بە وایەر، هەڵدەستیت بە دانانی پارچە فۆرمیکاکان لەسەر شێوەی ماسی جوڵە جۆرا و جۆر. گڵۆپەکان تاک و شێوە گروپن کە هەندێکیان دەتوانرێت هەڵبواسرێن یان لەسەر رووەیەکی تەخت دابنرێن. شێوەی پێچ خواردوی ماسییەکان دیمەنێکی جوانتری بە پەیکەرەکان بەخشیوە. 

گێری بەوە ناسراوە کە هەمیشە داهێنانێکی خەیاڵی لە کارەکانیدا بەدی دەکرێت، جگە لە بەکار هێنانی کەل و پەلی جیاواز بۆ دروستکردنیان. لەم کارەی دواییدا بە رێکەوت چاوی بە پارچە فۆرمیکاکان دەکەوێت پاشان داهێنانیان بۆ دەکات.

سەرچاوە: dezeen.com














هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw