کۆکردنەوەی ئاو لە

12/11/2014    16:54

کۆکردنەوەی ئاو لە "باخی تەمومژ" دا 


Dîzaîn

خەڵکی بۆ ماوەی چەندین سەدە ئاوی شەونمیان لە تەمومژ کۆکردۆتەوە بۆ خواردنەوە. بەڵام لە دوای ١٩٥٠ زانایان لە وڵاتی شیلی دەستیانکرد بە پێوانە کردنی ئەو بڕە شێیەی لە هەورەکاندایە بۆ دیزاین کردنی پێکهاتەی جیاواز بۆ کۆکردنەوەی شەونمەکان.

بۆ ماوەیەک لە ٢٠١١دا چەندین گروپی تەلارساز هەوڵدەدەن بۆ تاقیکردنەوەی مۆدێلی بچوکی جیاواز لە بیابانی ئەتاکاما لە ئەمریکای باشور کە بۆ ماوەیەکی زۆرە بارانی تێدا نەباریوە، بەڵام تەمومژ سەرچاوەی شێدارییەکەیەتی.

تەلارساز رۆدریگۆ پێرێز بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری بیابانی ئەتاکاما و چەندین خوێندکاری زانکۆی کاثۆلیک لە سانتیاگۆ خەریکی چاودێری کردنی مۆدێلە جیاواز و ئاڵۆزەکانی کۆکردنەوەی ئاون لە "باخی تەمومژ" دا. کە توانای کۆکردنەوەی ئاوی تەواوی هەیە بۆ باخێک و دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ گوندێکی نزیک باخەکە.


سەرچاوە: Nevedaart.org






هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw