سەنتەری کلتوری چەماوەیی زەها حدید

12/11/2014    17:02

سەنتەری کلتوری چەماوەیی زەها حدید 


Dîzaîn

تەلارساز زەها حدید Zaha Hadid  دیزاینەکانی سەرنج راکیش و پێچاو پێچن، بە جۆرێک دایاندەڕێژێت کە شێوەی جوڵەی سەمایان هەیە. لە نمونەی کارەکانی وەک سەنتەری Heydar Aliyev لە ئازەربایجان کە نمایشی کلتوری تێدا پیشان دراوە. رەنگێکی سپی بریقەداری هەیە و شێوە قردێلەیە کە بەسەر خۆیدا پێچی خواردۆتەوە، بە شێوەیەک کە وا دەردەکەوێت بە دەستی مرۆڤ راکێشرابێت بۆ شوێنی خۆی. 

زەها حدید تەلارسازێکی بەڕیتانی عێراقییە، لە ٢٠٠٤ دا خەڵاتی تەلارسازی پرتیزکر Pritzker Architecture Prize وەردەگرێت، کە یەکەم ژنە ئەم خەلاتە وەربگرێت. وە لە ٢٠١٠ و ٢٠١١ دا خەڵاتی ستێرلینگ Stirling Prize وەردەگرێت. وە لە ئێستادا لە ووڵاتی نەمسا وەک وانەبیژی زانکۆ کاردەکات. 

دیزاینەکانی بە شیوە پێچخوارد و پێکهاتە درێژکراوەکانی دەناسریتەوە کە پیک هاتوون لە ئەندازەی ناتەواو بۆ ووروژاندنی ئاڵۆزیی و بێسەروبەری ژیانی مۆدێرن. 

سەرچاوە: Weburbanist.com











هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw