سەقفێکی سەوز سەربانی زانکۆی تەکنیکی نانیانگی داپۆشیوە

12/11/2014    17:10

سەقفێکی سەوز سەربانی زانکۆی تەکنیکی نانیانگی داپۆشیوە  


Dîzaîn

ئامادەکردنی: رێژین نەجمەدین

ئەگەر خولیای هونەرمان هەبووایە رەنگە لە داهاتودا حەزمان بکردایە لەژێر بنمیچە سەوزی قوتابخانەی "هونەر و دیزاین و راگەیاندنی" زانکۆی تەکنیکی نانیانگدا لە سەنگاپورە هونەرمان بخوێندایە. کە لە لایەن دەستەی راوێژکاری (سی پی جی)ەوە دیزاین کراوە. ئەم تەلارە پێنج نهۆمیە فۆڕمێکی ئەندامی و رووەکی دەبەخشێت بە بەشێک لە کامپەسەکە و بۆتە سمبولی گرێدانی سروشت و تەکنەلۆژیایی تازە بەیەکەوە.

رووەکانی بە شووشە داپۆشراوە کە کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر تەلارەکە و کاردەکات لەسەر کەم کردنەوەی گەرم بوون و زیادکردنی رووناکی سروشتی لەناو تەلارەکەدا. هەروەها بۆتە هۆی خوڵقاندی دیمەنی سوشتی بۆ شوێنەکانی ناو تەلارەکە. بەهۆی دیوارە شوشەیەکەوە تەلار و سروشتی دەوروبەر و شوێنە ناوەکیە بوونەتە فۆڕمێکی تێهەڵکێش، کەوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات بڕواننە تەلارەکە و سروشتی چواردەوری. 

سەقفە پێچاوپێچەکە، تەلارەکەی لە تەلارەکانی تری ناو کەمپەکە جیاکردۆتەوە بەڵام هێڵی نێوان خودی تەلارەکە و  سروشتی چواردەوری لێڵ کردووە. کاری سەقفەکە دروستکردنی شوێنی کراوە و خۆشکردنی هەوای چواردەور و کۆکردنەوەی ئاوی باراناوە، بۆ ئاودانی سەوزای دەوروبەری تەلارەکە. چیمەن و رووەکی رەسەنی ناوچەکە بەکارهاتووە بۆ لکاندنی تەلارەکە بە چواردەورەیەوە.

تەواوکاری تەلارەکە بەشێوەیەکی ویستراو سادە کراوە، بۆ ئەوەی وەک باکگراوندێک بۆ پڕۆژە هونەری و میدیایی و دیزاینیەکان بەکاربێت. دیوار و پایەی کۆنکرێتی، زەمینی رێک، چوارچێوەی دارین و پێناسەی شوێنە ناوەکیەکان دەکات.

سەرچاوە: inhabitat.com















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw