سروشتی ئازاد

12/11/2014    17:26

سروشتی ئازاد 


Dîzaîn

 یەکەم کاری سۆڵۆی ئەریک لێڤی(Arik Levy) لە گەلەری لویس ئەلیکزاندەر لە ساردینیا لە پێشانگایەکدا خرایە روو.

سروشتی ئازاد کۆکراوەیەکە کە پێک هاتووە لە چەندین کاری تازە و تێکەڵ کراوە لەگەڵ کاری کۆندا. زنجیرەیەک پەیکەرە کە وەک پاشماوەی شوێنەوارێک دەردەکەون، لەگەڵ چەندین کاری تری هونەری. Rock Triple Shift و Rock Triple Fusion Vertical لە تازەترین کارەکانی بوون، کۆنسێپتی ئەم کارە تازانەی بریتیبوون لە پیشاندانی جیاوازی نێوان ئاوێتە بوون و جیابوونەوە، هێڵی ستونی و ئاسۆیی.

لێڤی بە رەچەڵەک ئیسرائیلییە و دوای یەکەم بەژداربوونی لە پێشانگایەک دا لە تەل ئەبیب لە سالێ ١٩٨٨ دەچێت بۆئەوروپا  و لەوێ دەژی.

بە ڕای لیڤی "جیهان دەربارەی خەڵکە، نەک تەنەکان." لێڤی بۆ ماوەی ١٥ ساڵە وەک هونەرمەند و دیزاینەر کار دەکات، ئارەزوی لە لێکۆڵینەوە هەیە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، سروشت، هەست و زانست. گرنگی دەدات بە لێکدانەوەیەکی بەردەوام لە ناوەرۆک و ناکۆکی هەریەکێک لە مانە بە ئاڵۆزییەکانی ژیانی رۆژانەوە. 

هونەر و دیزاینی پیشەسەزای دوو کاری زۆر خۆشەویستن بۆ لیڤی، وە لە ناو خەڵکدا بە پەیکەرسازی بەردی دەناسرێتەوە. ئیشەکانی تری لێڤی بریتین لە دیزاینەری کەل و پەل، دیزاینەری روناکی، فۆتۆگرافی و فیلم.

سەرچاوە: Aesthetica Magazine 

















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw