رۆژهەڵات چاوی بە رۆژئاوا دەکەوێت

12/11/2014    17:41

رۆژهەڵات چاوی بە رۆژئاوا دەکەوێت 


Dîzaîn

 رۆژ هەڵات چاوی بە رۆژئاوا دەکەوێت کارێکی هونەری کلتوری دیزاینەری چینی Yang Liu. ئەم هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٧٦ لە دایک بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژی.

 گەورەبوون لە دوو شوێنی جیاواز و لە ناو عادەت و تەقالیدی جیاوازدا وای لێدەکات ئەزمونی جیاوازیەکان لە هەردوو شوێنەکەدا بکات. Yang Liu هێما و شێوەی سادە بەکار دەهێنێت لەسەر شێوازی (Minimalistic Visualization) وێناکردنێکی  مینیماڵ بۆ گواستنەوە و پیشاندانی جیاوازییەکانی نێوان هەردوو کلتورەکە.

رەنگی شین ئەڵمانیا دەنوێنێ (یان کلتوری رۆژئاوا) وە رەنگی سور چین دەنوێنێ (یان کلتوری رۆژهەڵات)


شێوازی ژیان:        پشت بەستن بەیەک دی                                                                     سەربەخۆ


هەڵسوکەوت بەرامبەر کات و ئامادە بوون لەکاتی دیاری کراود


لە ئاهەنگدا

'

نمونەی جوانی


ژیانی رۆژانەی کەسێکی بەتەمەن


سەرکار یاخود بەڕێوبەر


ئاستی بەرزی دەنگە دەنگ و ژاوەژاو لە رێستۆرانتێکدا


شێوازی پەنابردنە بەر چارەسەری کێشە


ئیگۆی (خۆپەسندکردنی) هەر تاکێک 


تێگەیشتن: چۆن ئەڵمانییەکان و چینییەکان یەکتری دەبینین 


چۆنیەتی وەستان لە ریزدا  


ئاڵۆزی خۆدەڕبڕین 


گەشت کردن و تۆمارکردنی یادەوەریەکان


پەیوەندی و ئەو کەسانەی پەیوەندیان پیوە دەکەیت 


سێ ژەم لە رۆژێکدا


گیانلەبەران


توڕەیی


میزاج و کەشوهەوا

هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw