سپی هەمیشە رەنگێکی جوان ودراماییە، روون و پاکە بۆ چاو، وات لێدەکات هەست بە بوونی فەزای دەوروبەرت بکەیت. ئەمە لە کاتێکدا رێکخستنی ژوورە سپیەکان زۆر ئاڵۆزترە وەک لەوەی دەردەکەوێت چونکە لێرەدا هەڵبژاردنی دیکۆرەکان زۆر گرنگ و کاریگەر دەبن. وەک لێرەدا دەردەکەوێت چەندین بابەت و کەل و پەلی جیاواز لەگەڵ رەنگی سپیدا رێکخراو، ئەمەش وای لێدەکات کە رەنگە سپییەکە هۆکاربێت بۆ دەرکەوتنی بابەتەکانی دی. سەرچاوە: com.Molosgroup