خاوەنداریەتی موڵک و خانو حەزی زۆربەی تاکەکانە، بەڵام لە وولاتی چین حوکمەت دەستدەگرێت بەسەر موڵکەکاندا و. بەهۆی گەشەی خێرای ئەو ووڵاتە ئام سیستیمە لە گۆڕاندایە، وە دیزاینەران و تەلارسازان بیر لە شێوەی تازە دەکەنەوە لە دروست کردنی خانوودا. کۆمەڵێک دیزاینەر هەڵدەستن بە دروست کردنی خانویەکی ترایسایکڵی و باخچەیەکی تراسایکڵی گەڕۆک کە بە پلاستیک دروست کراوە و لەسەر تراسایکڵێک (پاسکیلی ٣ چەرخی) راگیر کراوە. ئەم پرۆژەیە کاردانەوەیەکە بۆ زۆری کێشەی خانوبەرە و نیشتەجێبوون لەو ووڵاتە. خانووەکە لە شێوەی ئۆکۆردیۆن دایە و توانای نوشتانەوەی هەیە. وە چەندین ئامڕازی جۆرا و جۆری تێدایە، وەک جێگای نوستن کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بە مێزی نان خواردن، سینک و تەباخ، حەوزی ئاو. سەرچاوە: Fubiz.net