تیمی Teague بە هاوکاری لەگەڵ شەریکەی Nike هەڵدەستێ بە دیزاین کردنی ناوەوەی فڕۆکە بۆ وەرزشکاران. کۆنسیپتی "فڕۆکەی وەرزشکاران" لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە هاتە بەرهەم کە دەریانخست گەشتکردن بە فڕۆکە کاریگەری دەکاتە سەر جەستەی وەرزشکاران لە کاتی یاری کردن و راهێناندا. بۆیە هەستان بە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە رێگەی دیزاینیکی نوێوە. بەرێوبەری تیمی Teague روونی کردەوە: "گەشتی ئاسمانی کاردەکاتە سەر چۆنییەتی چالاکی وەرزشکاران بەهۆی ئەو کاریگەرە فیزیای و فیسیۆلۆجییەی هەیەتی، هەروەها کاردەکاتە سەر توانای بیرکردنەوەیان." بۆیە ژورێکی تەواوی راهێنان بە هەموو پێداویستییەکانی پێش یاری و دوای یاری تەرخان کرا بۆ زیاد کردنی پیرفۆڕمانس و، ئامادایی و هەروەها باشبوونەوەی وەرزشکارەکان. سەرچاوە: Dexigner.com