بنیات نانی خانوویەکی مۆدیرن لەناو زەویدا.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ناوەندی گروپی مۆڵۆسی کۆسۆڤۆوە پیشکەش کراوە. دیزاینەکە شێوازێکی 3D وەرگرتووە ئەمەش وا دەکات داهێنانی ئەم گروپە ببینین.
شوێنی خانووەکە ناوەندی سروشتە، دوور لە شەقامە قەڕەباڵغەکانی تیرانا لە ئەلبانیا. بە شێوازێک دیزاینی ئەم خانووە کراوە کە لکێندراو بێت بە سروشتەوە چونکە وەک گروپەکە دەڵێن "ئێمە پێمان وایە، جوانی تەلارسازی رەنگدانەوەی جوانی سروشتە."
خانوەکە لەناو گردێکدا دروست کراوەو بە سەوزایی داپۆشراوە.
سەرچاوە: Swaggest.com