پاڵاوگەیەکی شەکر دەکرێت بە هۆڵی وەرزشی

12/11/2014    18:12

پاڵاوگەیەکی شەکر دەکرێت بە هۆڵی وەرزشی 


Dîzaîn

هۆڵی وەرزشی Allez Up جیاوازە لە هۆڵەکانی دی کە تایبەتن بە پیاهەڵگەڕان بەسەر بەرزاییدا. جگە لە فراوانی هۆڵەکە، ئەوەی وای لێدەکات جیاواز بێت ئەو تایبەتمەندییەیە کە هۆڵەکە پێشتر پاڵاوگەی شەکر بووە.

سایلۆکان کراون بە دیواری پیاهەڵگەڕان، بەشێوەیەک رێکخراون کە بۆ هەردوو جۆری وەرزشەوان بگونجێت، بۆ ئەوانەی کە تازە دەستیان داوەتە وەرزشەکەو ئەوانەی کە بە ئەزمونیشن تێیدا.

Smith-Vigeant بۆ تەلارسازی هەستاوە بە دیزاین کردنی ئەم هۆڵە. بە شێوەیەک دیزاینی هۆڵەکە کراوە کە رەسەنی شوێنەکە بیر خەڵکی بخاتەوە. بۆ نمونە دیوارەکان وەک کریستاڵی شەکر دیزاین کراون، وە رەنگیان سپیی و بریقەدارە و گۆشەدارن.

شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا ئەنجامدراوە.
 
سەرچاو: Swaggest.com
















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw