سێ پڕۆژە کەرەستەی سروشتیان گۆڕیوە بۆ دیزاینێکی تازە

13/11/2014    04:14

سێ پڕۆژە کەرەستەی سروشتیان گۆڕیوە بۆ دیزاینێکی تازە 


Dîzaîn

ئامادەکردنی: ریژین نەجمەدین

تەکنەلۆژیای تازە هەمیشە سەرتاپای گفتوگۆکانمانی داگیرکردووە، بە تایبەتی لە بواری تەلارسازیدا. بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای  تازە وا لە باڵەخانەیەک ناکات کە  "هاوخەرخ" بێت، بەڵکو زیاتر وای لێدەکات، گران و بریقەدار بێت.

لە هامانکاتدا کەرەستەکانی وەک تەختە و بەرد یان خشت، زۆر جار بە کەم سەیردەکرێت، هەرچەندە ئەم کەرەستە ناوخۆیانە کەمترین نرخیان تێ دەچێت. ئەم کەرەستانە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە کۆن و بێزارکەرن، بەڵام لەگەڵ تۆزێک بیرکردنەوە دەتوانین ئەم کەرەستانە بگۆڕین بۆ دیزاینێکی تازە. لەسەر ئەم بابەتە، دەدوانین سەیری ئەم سێ پڕۆژەیە بکەین کە کەرەستەی سروشتیان بەکارهێناوە لە دیزاینێکی تازە و جواندا.

پەرتوکخانەی خوێندنگەی گاندۆ

لە وڵاتی بورکینا فاسۆ، تەلارساز کێرێ (Diébédo Francis Kéré) بەهەمەئاهەنگی لەگەڵ گوندنشینەکاندا پەرتوکخانەیەکیان دروستکردوە. لە سەقفی ئەم پەرتوکخانەیەدا گۆزەی گڵین بەکارهاتووە، بۆ رێگەدان بە هاتنە ژوورەوەی رووناکی و هەواگۆڕکێ. کەرەستەی دووەم کە لە سەقفەکەدا بەکار هاتووە داری یوکالیپیتەسە. کە خەڵکی گاندۆ لە ژیانی رۆژانەیاندا بۆ سوتاندن بەکاری دەهێنن. ئەم گۆڕانکاریە سادانە بۆتە هۆی خوڵقێنەری شوێنێکی فێنک و رووناک بۆ خوێندکاران.
 





تەلارێکی فێرکاری لە مۆزەمبیق /خوێندکارانی قوتابخانەی تەلارسازی بێرگن.

لە مۆزەمبیق خوێندکارانی قوتابخانەی تەلارسازی بێرگن تەلارێکی فێرکاریان دیزاینکردووە کە بەشێوەیەکی کارا، کاردەکات و رووخسارێکی پەسەندیشی هەیە. بتڵی ئاوی پلاستیکی لەبری پەنجەرەی گران بەکارهاتووە، هەروەها قەسەب لە رووکاری ژوورە دەرەکیەکاندا بەکارهاتووە. تەنها شێوازی بیناسازی تەقلیدی کە لە پڕۆژەکەدا بەدیبکرێت، بەکارهێنانی کۆنکرێتی شیشدارە لە ژوورە ناوەکیەکاندا، ئەویش بۆ پاراستنی کۆمپیتەرەکانیانە لە بردن. هەروەها سەقفی پڕۆژەکە وا دیزاین کراوە کە ئاوی باراناو کۆبکاتەوە . هەموو تێچوی تەلاری قوتابخانەکە بە کەمتر لە 8500 دۆلاری ئەمریکی بەدەستهاتووە.





خوێندنگەی سەرەتایی ئۆموبانۆ /گروپی دیزاینی ماس

لە کیگالی، رواندا گرووپی دیزاینی ماس لە ئۆموبانۆ خوێندنگەیەکی سەرەتاییان دیزاینکردووە، لەگەڵ تۆپۆگرافیای شوێنەکەدا کە گردێکە دەگونجێت. هونەرمەند و وەستای ناوخۆیی لە پڕۆژەکەدا کاریانکردووە، بەهۆی شارەزاییان دەربارەی کەرەستە ناوخۆییەکان. بۆ کەمکردنەوەی نرخی گواستنەوە و کاراکردنی بازاڕی ناوخۆیی قەسەبی پاپیرەس و خشت بەکارهاتووە، لەبری سەرچاوە دەرەکیەکان. پشت بەستن بە کەرەستە ناوخۆییەکان وای کردووە کە پارەکە لەناو کۆمەڵگاکەدا بمێنێتەوە.





سەرچاوە: archdaily.com

هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw