لە ئینگلیزییەوە: لاڤە محسن
لە كانوونى دووهەمی ئەم ساڵدا، گۆرانيبێژى ڕووسى بۆريس گرەبەنشيكۆڤ لەسەر كەنار دەريای مەكسيك دانيشتبوو. ته‌نها شت له مێشکیدا نه‌بوو سیاسه‌ت بوو.
بەڵام دوو گۆراني نوێ كە به مێشکیدا ده‌هاتن گۆرانى دڵتەنگى و تووڕى بوون – دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک که بۆرس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شەقامی پييتەرزبەگ، ده‌بینێت شه‌ڕ و ده‌نگه‌ده‌نگ هه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامه‌که بۆ زیادکردنی کریمیا بۆ وڵاته‌که‌یان.
گرەبەنشيكۆڤ، ئێستا له ته‌مه‌نی ٦۰ساڵیدا، ناسراوه بە (بۆب دیلان ی رووسی). ئەمەش بەهۆى ئه‌و كاريگەريه گه‌وره‌ی ديلان هەى بوو لەسەر ئەو هەروەك مۆسيقاژەنێكى گەنج لە كڵتوری دابڕاوی يەكێتی سۆڤيەتدا.
لەو كاتەى مۆسيقاى سەردەمى سۆڤيەت- گرەبەنشيكۆڤ و بانده‌که‌ی، ئکواریوم، بە ئاشكرايى سياسى نه‌بوون.گرەبەنشيكۆڤ شاره‌زای هه‌یه له مانه‌وه و به‌جێهێشتن و پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی. گرەبەنشيكۆڤ باندى ئكواریومی دامەزراند له لێنەنگراد (شەقامی ئێستای پييتەرزبەگ) له ١٩٧٢، پاش بيستنی (The Beatles) لەسەر دەنگى ئەمريكا (Voice of America).هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه هاندراوه- ئه‌و شوێنه‌یه که گرەبەنشيكۆڤ ده‌ڵێ که به هیچ شێوه‌یه‌ک بیری لێنهکردۆتەوه سه‌ردانی بکات.
شێوه مۆسیقای ڕۆکی ڕووسی،هه‌رده‌م تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌بووه. چاودێریکردن بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌ده‌بی، مۆسیقای ڕۆک له رووسیا هونه‌رێکه تانها له لایه‌ن ڕووناکبیراکانهوه به‌کاردێت.
له کاتێکدا چاکه‌تی چه‌رم و بانتۆڵی دڕا‌و جلوبه‌رگی ستایلی رۆک له ساڵانی ١٩٨٠کاندا هه‌روه‌ک یه‌ک بوون له هه‌ردوو لای Iron Curtain دا ، له ڕۆڵى كۆمەڵايەتيى مۆسیقای رۆکی رووسیدا هەمەچەشنی ئەستێرەکان له لایه‌ن هاوکاره‌کانیانه‌وه بووه له ڕۆژئاواوه
"له ۸۰ کانه‌وه، هه‌ر گرەبەنشيكۆڤ و هاوته‌مه‌نه‌کانی بوون... که ڕۆڵی شاعیری ڕووسیان بینی،'' سەرنووسەرى گۆڤاری ئافيشا، ئالەگزاندەر گۆبەچێڤ روونی کردەوە. ” ئه‌و که‌سه‌یه كە ڕوحى نەتەوە دەکات به وشە و گۆرانى، ئه‌و تاکه‌یه که هەوڵ دەدات واتايەك بدۆزێتەوە بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له چوارده‌وری ڕوو ده‌دات، وه هه‌روه‌ها ده‌بێته ده‌نگی نه‌وه‌یه‌ک و ته‌مه‌نێکی دیاریکراو.''
گۆڕ‌انى سياسيى ١٩٨٠كان بەتەواوى گۆڕانکاریه‌کی چاوەروان نەكراوی به‌سه‌ر بانده‌که‌دا هێنا، که هه‌رچه‌نه به ره‌سمی نه‌بووه. بەكورتى پاش گۆبەچێڤ هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، یه‌که‌م ئه‌لبومی ئکواریوم بڵاوبۆیه‌وه له لایه‌ن کۆمپانیای ده‌وڵه‌ته‌وه. دواتر له ۱۹۸۸دا بانده‌که به‌ڵێنامه‌ی له‌گه‌ڵ Columbia Records واژۆ کردن.
گرەبەنشيكۆڤ و بانده‌که‌ی ئەم ماوەيەيان هەروەك كاتێكى ئەفسووناوى هەمیشە له بیره. ئەوه هەروەها هەلێك بوو تا خەياڵهکانیان تاقى بكه‌نه‌وه دژبه ڕاستى. ” بۆ من وەك مۆسيقاژەنێك، حالەت و مه‌رجه‌کان لێرە لە ڕووسيا هەميشە زۆر باشترە تا لە شوێنى تر، “ گرەبەنشيكۆڤ دەڵێت،كە زۆر جار گەشت به ڕووسيادا دەکات، ئەو شوێنەى خەڵك ئاهەنگى بەراوورد دەكات له‌گه‌ڵ خزمەتگوزاريى كڵێسادا. ” ئەمە شوێنى منە، ئەو شوێنەى خەڵكە خۆشهویستهکانمی لێن، ئه‌و شوێنه‌ی که خه‌ڵک پێویستی به ئیشه‌کانی ئێمه‌یه، پێویستی به گۆرانیه‌کانی ئێمه‌یه. من پێویستم به‌م خه‌ڵکه‌یه.''
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو دڵخۆش دەبێت به سەفەر كردنى به‌سه‌ر گۆى زەويدا. ”هه‌میشه زانیومه جیهانێک هه‌یه ، چونكە دەمخوێندەوە دەربارەى لە كتێبەکاندا، به‌ڵام من رۆشتووم بۆ ئه‌وێ ، جارێك، دوو جار، سێ جار. ئەو بووه بە به‌شێک له من.“ ” من ئێستا له شەقامی پييتەرزبەگ دانیشتووم، به‌ڵام به‌شێک له من به سه‌ر بۆولهڤارد ساینت جهرماین ده‌روات، یان له ست جایمهس سکوێر، یاخود له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی نیو یۆرک."
گرەبەنشيكۆڤ ئه‌لبوومێکی تازه ده‌رکردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، پێکهاتووه له کاردانه‌وی به‌سۆزی بۆ ڕوداوه‌کان که له ڕووسیا و جیهان ڕووده‌دات.
له ١ی مانگى تشرينى دووەمدا ئه‌لبومه تازه‌که‌ی بڵاو کردۆته‌وه. یه‌کێک له گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبومه‌که‌ی به ناوی گەر ئەم شوێنە بەجێ بهێڵم (if I leave this place) سەرەڕاى ناونيشانىهکهی، هونەرمەندەكە پێداگرى دەكات ئەوە دەربارەى شەپۆلى هەنووكەى كۆچکهره ڕووسىیهکان نییه.به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی قووڵتری له پشته.
سەرچاوە: BBC Culture