سۆلڤسبرگ درێژترین پردی پیادەیە لە ئەوروپا کە ٧٥٦م دەبێت. ئەم پردە و سیستیمی رووناک کەرەوەکەی لەلایەن کۆمپانیای Ljusarkitekturی سویدی دیزاین کراوە. ئەم پردە لە رێگەی چەند پرۆگرامێکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت بۆ گۆڕینی رەنگەکانی لە ماوەی ساڵەکەدا. رووناکی و رەنگدانەوەی رەنگەکانی وای کردووە کە نەک تەنیا وەک پردێک سەیر بکرێت بەڵکو وەک کارێکی هونەری دەربکەوێت. سەرچاوە: theinspirationgrid.com