پرۆژەی کەناری لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لە لایەن سوسانا سەیڵەر وئیدوارد مۆریس وە بە ئەنجام دراوە. پرۆژەکە پێک دێت لە کۆمەڵێک فۆتۆ و پەیکەر کە گوزارشت لە دیمەنی سروشتی و کاریگەری گۆڕانکاریی ئاو و هەوا بەسەریانەوە لە وولاتانی جیاواز دەکات کە لە هەمان کاتدا زانایان بە شێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوە لە دیاردە سروشتییەکانی ئەو ناوچانە دەکەن.
تایتڵی کارەکەیان ناوی مێژوی داهاتوو A History of the Future فۆتۆی توانەوەی بەستەڵەکەکانی پیرۆ و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لە هۆڵەندا و ڤینیس و نیو ئۆرلانس. فۆتۆکانی ئەم پرۆژەیە بە شێوەیەکی زۆر خێرا لە میدیا ی جیاوازدا بڵاو بۆوە لەگەڵ چەندین بابەتی لێکۆڵینەوەیی و زانستی و پەروەردەیی. ئەم پرۆژەیە پێک هاتووە لە کاری زیاتر لە ٣٠ هونەرمەند و دیزاینەر و نوسەر و زانا.
ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە لێکۆڵینەوە و پیشاندانی گۆڕانکارییە ژینگەییکانە لە لایەن بەشداربوانەوە وە زۆربەشیان پشتیان بەستووە بە بەڵگە فۆتۆییەکان. هەردوو هونەرمەند سەیڵەر و مۆریس لەگەڵ هونەرمەندان و خەڵکی ئەو ناوچانەی کاریان تێدا کردووە رێک کەوتون بۆ پێکهێنانی پرۆژەکە.
سەرچاوە: nevadaart.org