دوو گروپی ئەڵمانی بە نماییشی شانۆیی هاوکاری بۆ منداڵانی کۆبانێ کۆدەکەنەوە

13/11/2014    16:54

دوو گروپی ئەڵمانی بە نماییشی شانۆیی هاوکاری بۆ منداڵانی کۆبانێ کۆدەکەنەوە 


Şano

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا

 وا بڕیارە بەرواری (١٥/١١/٢٠١٤) لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا، دوو گروپی بەناوبانگی شانۆیی کە لە بواری "شانۆیی ئیمپرۆ (ئیرتیجال)"دا کار دەکەن، نمایشێکی تایبەت بە شێوازی "شانۆی وەرزشی" پێشکەش بکەن و داهاتی کارەکەیشیان تەرخان دەکەن بۆ منداڵانی کۆبانێ. هەردوو گروپی "Imrokokken  و Hannover 98 " لە گروپە بەناوبانگەکانی "شانۆیی ئیمپرۆ"ن لە وڵاتی ئەڵمانیا، و نماییشەکەیشیان هەر بە زمانی ئەڵمانی پێشکەش دەکەن. شوێنی نماییشەکەیان لە هۆڵی فاوست دەبێت و بلیتیش لەهەمان هۆڵ دەفرۆشرێت.

شانۆیی ئیمپرۆ، ساتیلێکی شانۆیە کە تێیدا دەق بوونی نییە و ئەکتەرەکان بەبێ بوونی بیرۆکەی ئامادەکراو و پێشوەختە و پرۆڤە بۆکراو بەشێوەیەکی ڕاگوزەرانە نماییشەکانیان پێشکەشی بینەر دەکەن، لەم ستایلەدا شانۆی وەرزشی بوونی هەیە کە تێیدا بینەر ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت و دەتوانێت بیرۆکەی نوێ بدات بە ئەکتەرەکان و هەڵسەنگاندنیش بۆ نماییشەکانیان بکات.





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw