شوێنێکی پڕ لە رووەک شوێنی خۆی دەکاتەوە لەناو پاریسدا

13/11/2014    17:07

شوێنێکی پڕ لە رووەک شوێنی خۆی دەکاتەوە لەناو پاریسدا 


Dîzaîn

ئامادەکردنی : رێژین نەجمەدین

تەلارساز و هونەرمەند سۆو فوجیمۆتۆ لەم ماوەیەی پێشودا کارێکی هونەری سەرنجڕاکێشی لە پێشانگای هونەری (ئێف ئای ئەی سی) تەواو کرد، کارەکە پێکهاتوە لە کۆمەڵێک خشتەکی کانزایی کە رووەک و درەختی تێدایە. ئەم کارە دەکرێت وەک کارێکی هونەری ولە هەمانکاتدا وەک کارێکی تەلارسازیی سەیربکرێت.

گەلەری فیلیپ گراڤیێر خاوەنی کارەکیە، کە بریتیبوە لە هاوسەنگکردنی کۆمەڵێک خشتەکی کانزاییی کە رووەک و تەنانەت هەندێکیشیان داری بچوکی تێدایە. بەشێوەیەک دروستکراوە کە لە خانوی رەوەندەکان بچێت و بەو هیوایەی کە باڵندە وهەنگەکان لانەی تێدا دروستبکەن. لە ناوەڕاستی پڕۆژەکەدا شوێنێکی بچوکی تێدایە، کە لە رێگەی دەروازەی تایبەتەوە یان لە رێگەی کونی بچوکەوە ئەگەر سەرتی تێ بکەیت ئەبینرێت.

فیلیپ گراڤیێر: " ئەم خشتەکانە پێکهاتەکەی شێوە رەوەندییە و دەتوانرێن بگۆڕدرێن و تەمەنیان درێژخایەنە، کە هەردوو خاسیەتی هونەری و لاندسکەیپی ژینگەیی لەخۆدەگرێت."

کارەکە وەک شوێنێکی نمایشی رووناکی شەوانەش بەکاردێت، کاری دیزاینەکەی لە لایەن پاتریک ریمۆرسەوە ئەنجامدراوە و چەند وێنەیەک لەسەر رووی خشتەکەکان دەدرەوشێننەوە، کە بریتین لە وێنەی هەور و ژمارە و فۆرمی ئەبستراکت. فوجیمۆتۆ دەڵێت: " بارستاییە هەڵواسراوەکان ئەزمونێکی نوێ لە شوێن و رووناکی و سێبەر پێشکەشدەکات، کە هەستی ئەوەت پێ دەبەخشێت لەژێر درەختێکدا بیت".

تەلارسازییەکەی بریتییە لە دووبارە بوونەوەی توخمێکی یەکگرتوو کە وەک پێناسەیەکە بۆ جێگیری و هاوسەنگی، شوێنی هەر خشتەکێک و هەر درەخت و رووەکێک بەژدارە لە جێگیری دیزاینەکە، ئەگەر چی تەواوی کارەکە هەستێکی رەوەندیمان پێ دەبەخشێت، کەوا لە تەلارسازییەکەی دەکات زیاتر لە سروشت نزیک ببێتەوە".

















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw