دەتەوێت باندێکی پۆپ رۆکی بەناو بانگ بناسیت؟

13/11/2014    17:57

دەتەوێت باندێکی پۆپ رۆکی بەناو بانگ بناسیت؟ 


Mwsîk

The Script باندێکی پۆپ رۆکی ئیرلەندییە لە ٢٠٠١دا دروست بووە. باندەکە پێک دێت لە ٣ هونەرمەند، گۆرانیبێژ و پیانۆژەن Danny O'Donoghue، گۆرانیبێژ و گیتارژەن  Mark Sheehan و ژەنیاری ئامێری درەمس Glen Power.

باندەکە لە لەندەن دەژین و بۆ یەکەم جار لە ٢٠٠٨دا ئەلبومی یەکەمیان دەرچوو وە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی ئەم ئەلبومە بریتی بوون لە "The Man Who Can't Be Moved" و "(Breakeven (Falling to Pieces". لە ئیرلەندا و بەڕیتانیا یەکێک بوو لەو ئەلبومانەی کە لوتکە دابوون.

دووەم ئەلبومیان بە ناوی Science & Faith لە ٢٠١٠دا بڵاو کردەوە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی "For the First Time" و "Nothing" بوو. بە هەمان شێوە ئەم ئەلبومە لە ئیرلەندا و بەڕیتانیا لە لوتکە دابوو وە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پلەی سێیەم هات لە US Billboard 200 دا.

سێیەم ئەلبومیان لە ٢٠١٤ دا بڵاو کردەوە کە بەناو بانگترین گۆرانی "Hall of Fame" بوو بە هاوکاری لەگەڵ گۆرانی بێژی بەناوبانگی پۆپ will.i.am .

کۆتا ئەلبومیان بەهەمان شێوە لە ٢٠١٤دا بڵاوکردەوە بە ناوی No Sound Without Silence. بەناوبانگترین گۆرانی تاکی ئەم ئەلبومەش کە بە شێوەیەکی بەرچاو دەنگی دایەوە گۆرانی "Superheroes"ە.
 
سەرچاوە: .thescriptmusic.com


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw