ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
تیپی شانۆی بێ‌سنوور کە تیپێکی فرەکولتوورە، له‌ماوه‌ی ڕابووردودا سێ وۆرک شۆپی لە شاری "ئاپڵدۆرن"ی وڵاتی هۆڵەندا ئەنجامدا و تێیدا تیشکخرایە سەر میتۆدی نواندن لەلای " میشائێڵ چێخۆڤ". لەگەڵ ئەوەی ئەم چالاکییە چالاکییەکی شانۆیی بوو به‌ڵام هاوکات شانۆکارانی بێ‌سنوور مەودایان ڕه‌خساند بۆ وورووژاندنی دۆسییه‌ی ئێستای کوردستان، بۆیه وه‌ک سه‌مبوولێک و ڕێزلێنان له قوربانیانی کۆبانی و ناووچه‌کانی تر به چه‌ند خووله‌کێکی بێده‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان وۆرک شۆپه‌که کرایه‌وه. هاوکات حه‌مه به‌کر به‌چه‌ند گۆرانییه‌کی خۆی پێشوازی له به‌شداربووان کرد.
لەو بارەیەوە شانۆکاری کورد لە تیپی شانۆی بێ‌سنوور "باکۆ سۆرانی" بە سولی ئۆن-ی ڕاگەیاند: وۆرک شۆپه‌کان تایبه‌ت بوون به میتۆدی ده‌رهێنه‌ری ڕووسی "میشائێڵ چێخۆڤ"، ئه‌م ده‌رهێنه‌ره قووتابی ستانسلافسکی بووه . ستانسلافسکی ده‌رباره‌ی میشائێڵ چێخۆڤ ده‌ڵێ:وشیارترین قووتابیم. سۆرانی تیشک دەخاتە سەر چۆنییەتی ئیشکردنیان لە وۆرک شۆپەکەدا و دەڵیت: ئه‌م ۆرۆکشۆپه بۆ قووتابیانی کۆلێژی "ئه‌فه‌نتس" سازکراوه من ویستم له‌م ڕێگه‌یەوه قوتابیان به شێوه‌یه‌کی تر به دوور له ستانسلافسکی سه‌یری پڕۆسه‌ی به ئه‌کته‌ربوون بکه‌ن.
باکۆ سۆرانی ئاماژە بە جیاوازی میتۆدی چێخۆڤ و ستانیسلاڤسکی دەکات و دەڵێت: له‌لای میشائێڵ چێخۆڤ پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندنی ئه‌کته‌ر له‌گه‌شه‌پێدان به فانتازی ده‌ستپێده‌کات بۆیه ده‌ڵێت "به‌هۆی نه‌خشاندنی خه‌یاڵه‌کانمان و بێسنووری له فراوانکردنی خه‌یاڵه‌کانمان و جیهانی فه‌نتازی ئه‌توانین بگه‌ینه پڕۆسه‌ی به‌ئه‌کته‌ر کردنی ڕۆڵه‌کان، ئێمه پێویسته خۆمان به‌رجه‌سته نه‌که‌ین به سنوورداری مه‌تریاڵه‌کانی ژیانی ئاسایمان ،ئه‌گینا ئه‌بینه ئه‌کته‌رێک که ڕۆڵمان گواستنه‌وه‌ی ڕیالستی ژیانه، ئه‌وڕیالته‌ی که خوودی ئه‌کته‌ر تێداده‌ژی. ئه‌مه‌ش جیاوازی بنه‌ڕه‌تییه له‌گه‌ڵ میتۆده‌ی ستانسلافسکی. ستانسلافسکی ده‌بێژێ :فه‌نتازی ناتوانرێ به‌کاربهێنرێ چوونکه گه‌لێک دووره له ژیانی ڕیالستی شانۆدا." به‌ڕای من گه‌لێک ڕاڤه‌ی جیاواز هه‌یه له نێوان ئه‌م دوو مه‌زنەی شانۆدا له‌لای ستانسلافسکی ئه‌کته‌ر ئه‌بێت هه‌ڵبژاردن بکات بۆ گووزارشتی ڕۆڵه‌کەی ئه‌بێت هه‌ڵبژاردنێک بێت که‌فره نزیکداری هه بێت له ئه‌زموون و ئایدیای ئه‌کته‌ر، به‌زمانێکی تر ئه‌بێت ڕیالستی بێت، بەڵام میشائێڵ چێخۆڤ ئه‌مه‌ی پێ ڕه‌وا نییه و به نه‌شیاوی دائه‌نێ، هه‌روه‌ها به سنوورداری فانتازی ناوی ده‌بات چوونکه به‌ڕای ئه‌و ئه‌کته‌ر به‌م شێو‌ەیە ته‌نها کارئه‌کات له سه‌ر ئه‌و شتانەی که ناسراوون به کەسایەتی ئه‌و، بۆیه به‌ڕای ئه‌و ئه‌م شێوه‌یه‌ی کارکردن وا له ئه‌کته‌ر ئه‌کات که خۆی دووباره بکاته‌وه.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد: ئێمه وه‌ک بێ‌سنوور ئه‌مانه‌ۆێت که‌لتووره‌کان به‌یه‌کتری ئاشنا بکه‌ین، بۆیه زۆران جار چه‌نده‌ها چالاکی که‌لتووری و هوونه‌ریمان سازداوه، به‌ڵام چالاکی شانۆیی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی چالاکییه‌کانمانه بۆیه هه‌ڵساووین به سازدانی ئه‌م ورک شۆپه . میشائێڵ چێخۆڤ متۆده‌که‌ی گه‌لێک گرنگی ئه‌داته جووڵه و فیزکی جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ر هاووکات به فانتازیاکردنی جه‌سته و جووڵه‌ی به‌رده‌وامی جه‌سته و هه‌ستی جه‌سته ئه‌مانه چه‌ند لایه‌نێکن که پێکه‌وه متۆده‌که‌ی میشائێڵ چێخۆڤ پێک دێنن.

