هەوڵدان بۆ سەیرکردنی جوڵەی پێ و پێڵاوی سەماکاری بالییە بە ووردی ئاسان نییە. زۆربەی جوڵە جەستەییەکان و خولانەوەی سەماکار بەندە بە کۆمەڵێک جوڵەی خێرای پێکان. جوڵەکان لە رێی پێ وە لەسەر زەوی و لە بۆشایدا دروست دەکرێت کە وا لە چاو دەکات لەگەڵیادا بێت و بچێت. سەماکار و دیزاینەر لیزیا تروبات Lesia Trubat هەڵدەستێت بە کاردکردن لەسەر پرۆژەیەک کە جوڵەی سەماکار دەخاتە سەر شێوەیەکی دیجیتاڵ کە بە “E-Traces” دەناسرێت. لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە جوڵە فیزیاییەکانی پێی سەماکار تۆمار دەکرێت. ئەمەش لە رێگەی ئامێرێکی بچوکی ئەلیکترۆنییەوە کە بە بەشی خوارەوەی پێڵاوی سەمای بالییەوە جێگیر دەکرێت. ئامێرەکە بەرکەوتنی پێ بەزەویەوە تۆمار دەکات، ئەمە وا لە سەماکارەکا دەکات کە بە پێکانی وێنە بکێشێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ سەر پرۆگرامی مۆبایلی app. سەرچاوە: netloid.com