لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا، زۆربەی مەلەواناکان کە لە ئاوەکانی یاباندا مەلەیان دەکرد، تێبینی ئەوەیان کردبوو لە لمی ئاوەکەدا چەند شێوە بازنەیەکی ئەندازەیی لەیەکچوویان بەرچاو دەکەوێت. بۆ نزیکەی ١٠ ساڵ ئەمە وەک شتێکی نهێنی مایەوە و سەرچاوەی دروست بوونی ئەم بازنانە نەدەزانرا.
پاشان دەرکەوت ئەم بازنانە لەلایەن جۆرێک ماسیەوە دروست دەکرێت کە بە pufferfish ناسراوە، وە ئەم کرادەرەشیان چالاکییەکی هونەری فریودانە. دەرکەوت کە ماسییە نێرەکان ئەم بازنانە دروست دەکەن بۆ سەرنج راکیشانی مێینەکان. ئەمە کارێکی ئاسان نییە، لە کاتێکدا مێینەکان زۆر زیرەکن. ماسسیە نێرینەکان کە درێژییان تەنها ٥ ئینچە، بێ هیلاک بوون کاردەکەن بۆ دروست کردنی بازنەی قەبارە ٧ پێی. لە دروست کردنی بازنەکاندا، ماسییە نێرەکە لە لمی ژێر ئاوەکە دەدات بۆ ئەوەی بنیشێت و ئەو دیزاینەی دەیەوێت دروستی بکات، هەندێک جار ئەم پڕۆسەیە ٩ رۆژ دەخایەنێت.
کاتێک بازنەکان دروست دەکرێن، ماسییە مێینەکان بە لای کارەکەدا تێدەپەڕن و سەیردەکەن تا بزانن ئایا بەدڵیانە یان نا. هونەری لم لای ماسییەکان جیاوازترە، هەر بۆیە ئەوە نەزانراوە کە چۆن مێینەکان بڕیایر لەسەر بازنەکان دەدەن. بەڵام وا دەردەکەوێت کە بازنەیەک هەڵدەبژێرن کە توانای زۆرترین پارێزگاری کردنی لە هێلکەکانیان هەیە چونکە لە کۆتایدا دوای هەڵبژاردنی بازنەکە، هێلەکەکانیان لە ناوەڕاستدا جێگیر دەکەن.
سەرچاوە: cool-thing.net


