لیۆنێل ریچی Lionel Richie کە بەم دواییانە نازناوی "داستانێک لە ژیان"ی لێنرا، لە فیستیڤاڵی گلاستنبێری Glastonbury Festiva کە لە ٢٤-٢٨/٠٦/٢٠١٥ بەڕیوە دەچێت بەشداری دەکات. وە لەئێستادا هەموو بلیتەکانی ئەم فیستیڤاڵە فرۆشراون.
گلاستنبێری فیستیڤاڵێکی میوزیکی ٥ رۆژییە لە بەڕیتانیا لە ساڵی ١٩٧٠وە ئەنجام دەدرێت؛ کۆتا هەفتەی مانگی ٦ کاتی ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکەیە. مەبەست لە فیستیڤاڵەکە پیشاندانی هونەری هاوچەرخە. رێکخەری ئەم فیستیڤاڵە Michael Eavis لە کێڵگەکەی خۆیدا لە پیڵتۆن ئەنجامی دەدات، وە لە سەراتەدا ناوی فیستیڤاڵی پیڵتن Pilton Festival بووە. وە لە دوای ١٩٧٠ ەوە لە زۆربەی ساڵەکانی دواییدا ئەنجام دراوە. بێجگە لە میوزیک و گۆرانی، چەندین هونەری دی وەک پێرفۆرمانس و سەما و کۆمیدی پیشان دەدرێت.
ئەم فیستیڤالە بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە باس و بابەتی میدیاکان و سالانە ١٧٥٠٠٠ کەس سەردانی دەکەن.
سەرچاوە: hollywoodreporter.com