بە پێی ئامارەکان لە هەر ٥ ژنێک ١ ژن رووبەڕوی دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە لە زانکۆیەکی وەرگیراودا. %٨٥ی ئەو ژنانە ئە کەسانە دەناسن کە دەستدرێژی کردونەتە سەر و %٩٠ی ئەم دەستدرێژیانەش بە نەزانراوی دەمێننەوە. لە هەمان کاتدا ئەو وەرزشکارانەی دەسترێژی سێکسی دەکەن لەلایەن زانکۆکانەوە بەرگریان لێدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا ژنەکان دووچاری شەرمەزاری دەبنەوە لە کۆمەڵگادا.
بە پێی راپۆرتە یاساییەکان، وەرزشکاران زۆرترین ئەو رێژەیە پێک دەهێنن و زانکۆو راهێنەرو تەنانەت کۆمەڵگاش بەرگریان لێدەکەن چونکە ئەوان نوێنەر و ناوبانگی زانکۆ و کۆمەڵگاکەن.
ئەمە چەند لێکۆڵینەوە و بەدواداچونێکە لە لایەن سێباستیان ئیرازوریز Sebastian Errazuriz ئەنجامدراوە. سێباستیان هونەرمەند و دیزاینەری خەڵکی شیلییە و لە ئێستادا لە نیو یۆرک دەژی. پاش ئەم ئەنجامانە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژەیەک ئەویش دیزاین کردنی چاکەتێکی شێوە وەرزشییە کە لەسەری نوسراوە "Rapist" واتا ئەو کەسەی دەست درێژی سێکسی دەکات (مغتصب).
ئەم چاکەتەو مەبەست لە فرۆشتنی هەوڵێکە بۆ پاڵپشتی ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و لە هەمان کاتدا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ووشیاری کۆمەڵگا بەرامبەر ئەم دیاردەیە.
سەرچاوە: meetsebastian.com


