سولی ئۆن وێب بۆ ئەوەی جارێکی دی لە ژاوەژاو و قەرباڵغی شار دوور بکەویتەوە، Café 11 لە شاری سلێمانی بە دیزاینێکی نوێوە پێشوازیتان لێدەکات. دیزاینە نوێکەی Café 11لە لایەن کۆمپانیای ئیتاڵی Vici بۆ دیزاین و تەلارسازی کاری بۆ کراوە. لە ٢٩/١١/٢٠١٤ لە ماڵپەری سەرەکی کۆمپانیاکە چەندین وێنەی دیزاینە نوێکە خرانە روو. هەردوو شێوازی ناوەوە و دەرەوەی کافێکە جارێکی دی بە تەواەی دیزاین کراوە. جەمال پینجوێنی، خاوەنی کافێکە دەڵیت زۆر جار رووبەروی ئەم پرسیارە دەبێتەوە کە بۆ دیزاینەکان دەگۆڕن، بەڵام پێنجوێنی روونی کردەوە کە " پێویست ناکات لە یەک ئاستدا بمێنیتەوە، وە دەکرێت لە رێگەی ئەم دیزاینە جۆراو جۆرانەوە گۆرانکاری لە بیری خەڵکیدا بکرێت." ئەمە لە کاتێکدا هێشتا ئەو ناو بانگەی پێوە دیارە کە وەک کافتریایەکی باو لە شارەکەدا دەناسرێت. لە میانەی قسەکانیدا بۆ سولی ئۆن وێن پێنجوێنی ئەوەی ئاشکرا کرد کە "وا بڕیارە پێش سەریساڵی تازە Café 11 دەکرێتەوە و جاریکی دی Café 11 پێشوازیتان لێدەکات." کافێکە دیزاین و کەل و پەلی تایبەت دەخاتە روو کە لە دیمەنی جۆراوجۆری دیزاینە نێودەوڵەتییەکان وەرگیراون و بەکار هێنراون لەگەڵ کاروچنینی رەنگاو رەنگی کوردی. ئەمەش وا دەکات هەست بە میواندارییەکی گەرمی کوردی بکەیت لە کافێکەدا. لە هەمان کاتدا دیزاینە نوێکە دیمەنی چاوەڕوان نەکراوی هەیە بۆ ئەو مندالانەی سەردانی کافێکە دەکەن، دیزاینی دەرەوەی بە شێوەیەکە کە وا لە ئامادەبوان بکات زیاتر چێژ وەربگرن. لێرەدا هەوڵدراوە جۆراوجۆری ئەو کەسانەی سەردانی کافێکە دەکەن لەبەرچاو بگیرێت. جیاوازی و تایبەتی کورسی و مێز و گڵۆپ وتەنانەت ئەرزەکەشی دەبێتە جێی سەرسامی و دڵخۆشکەری هەمووان. ستایڵی مۆدێرن و مینیماڵیست و سادەیی کەل و پەلەکانی Café 11 وا دەکات کافێکە بە پێشەنگ بمێنێتەوە. شایەنی باسە بیرۆکەی Café 11 لە ٢٠١١دا کاری لەسەر کراوە و لە ٢٠١٢دا تەواو بووە و چەند جارێک گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا کراوە. بە شێوازێکی جیاواز (Alternative) لە کافێکانی دی دەرکەوت کە هەر زوو جێی رەزامەندی خەڵک بوو. سود وەرگرتن لە سەرچاوەی: vinci.iq