لە سەرەتاکانی ٢٠٠٩ دا، هونەرمەندی خەڵکی کالیفۆرنیا دانیاڵ ماککۆرمیک Daniel McCormick لە رێگەی کاری ژینگەیی فۆتۆییەوە چەندین زیانی ژینگەیی خستە روو.
پاشان لەگەڵ هونەرمەند ماری ئۆبرین Mary O’Brien پەیکەری دابەشکردنی ئاویان دروست کرد بۆ خستنە رووی ئەو شوێنانەی پێویستیان بە چارەسەری ژینگەیی هەیە. زۆربەی پەیکەرەکانیان کە لە شوێنە گشتییەکان و فەزای کراوەدا بوو دروست کرابوون، بۆ ئەو مەبەستەبوو کە هاوسەنگی بگێڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە لەلایەن خەڵک و کۆمەڵگاکەوە زیانی بەرکەوتووە.
بۆ کارەکەیان پێکهاتە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیەیان بەکار هێناوە کە ئیشەکەیان تێدا کردووە، وەک داری بی و فلۆرا. زۆربەی جار کارەکانیان دەبێتە پرۆژەی کۆمەڵایەتی و خاوەن کێڵگەو زەوی و ناوەندەکانی چۆنییەتی ئاو و خوێندنگە و کەسانی قازانج نەویست بەشدار دەبن تیایدا. بێجگە لە دروست کردنی پەیکەرەکان زۆر جار وەک راوێژکاری ماستەرپلانی کۆمەڵگاکەیان لێدێت. درێژترین پەیکەرییان لە هاوینی ٢٠١٤دا دەست پێکرد لە River Fork Ranch Preserve.
سەرچاوە: nevadaart.org