فیلمی سیڤاس کاندیدی تورکیایە بۆ ئۆسکار

18/09/2015    13:07

فیلمی سیڤاس کاندیدی تورکیایە بۆ ئۆسکار 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

فیلمی درێژی "سیڤاس" (Sivas) ی دەرهێنەری تورک کان موجدەسی (Kaan Mujdeci) کە ساڵی پار لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ڤێنیسیا نمایشکرا، وەک کاندیدی تورکیا بۆ باشترین فیلمی بێگانە لە ئۆسکاردا هەڵبژێردرا.

فیلمی سیڤاس کە لەلایەن کان موجدەسییەوە نووسراوە باس لە ژیانی منداڵێکی ١١ ساڵ دەکات بە ناوی ئەسڵان هەروەها ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ سەگێکی شەڕکەڕدا هەیەتی.

کۆمیتەی چالاکیە هونەریەکانی تورکیا ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە کە ئەم فیلمەی موجدەسی هەڵبژێردراوی تورکیایە بۆ ئۆسکاری ئەمساڵ. ئەم فیلمە لە نێوان زیاتر لە ١٩ فیلمدا هەڵبژێردراوە تاوەکو کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بێگانە بکات لە ئۆسکاردا.

پێشتر ئەم فیلمە چەندین خەڵاتی گرنگی بردۆتەوە لە نێویاندا خەڵاتی شێری تایبەتی فێستیڤاڵی ڤێنیسیا، هەروەها ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆکیش خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

سەرچاوە: TodaysZaman   







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw