پشتیوان کەمال
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی حەیفا:
ئەم فێستیڤاڵە هەم نێودەوڵەتی و هەم ئیسڕائیلیشە و گەورەترین چالاکی سینەماییە لەو وڵاتەدا. ئەم فێستیڤاڵە لە (Mount Carmel) ڕێکدەخرێت و ئەم جێگایەش بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستدا دەڕوانێت، هەروەها بەهۆی ئەم فێستیڤاڵەوە چەندین هەزار خەڵک ڕاکێشی ئیسڕائیل دەکرێت و لەگەڵ سەدان سینەماکاری ئیسرائیلی و بیانیدا کە ڕوو لەو شارە دەکەن. هەموو ساڵێک ئەم فێستیڤاڵە ١٧٠ فیلمی نوێ نمایش دەکات و خەڵات بە فیلمە بیانی و ئیسرائیلیەکان دەبەخشێت.
مێژووی فێستیڤاڵ:
فێستیڤاڵی حەیفا لەساڵی ١٩٨٣ەوە ساڵانە چالاکیەکانی ئەنجام دەدات و لەو ساڵەوە بەرە بەرە ژمارەی فیلمە نمایشکراوەکان و ئامادەبوونی بینەرانی ڕوو لە زیادبوون دەکەن.
خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ:
دوو پێشبڕکێی جیهانی تێدایە: پێشبڕکێی پاڵپشتیی ئاڵتونی بۆ سینەمای ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست، هەروەها لەگەڵ پێشبڕکێی فیلمی ئیسرائیلی.
٣١ەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی حەیفا لە ٢٦ ی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە ئیسرائیل دەست پێدەکات و لە ٥ ی ئۆکتۆبەردا کۆتایی بە چالاکیەکانی دەهێنێت.
سەرچاوە: Haifaff.com