هەولێر: گفتوگۆ دەربارەی یەکەمی شیعر و چیرۆکی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

06/12/2014    17:48

هەولێر: گفتوگۆ دەربارەی یەکەمی شیعر و چیرۆکی فێستیڤاڵی گەلاوێژ 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

وا بڕیارە ڕۆژی دووشه‌ممه‌، به‌رواری "٨/١٢/٢٠١٤" كاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ‌ ماڵی وه‌فایی كۆڕێك بۆ "به‌شدار سامی و "ئارام شێخ وه‌سانی" و "حه‌مه‌ مه‌نتك" ڕێک بخات، کە تێیدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر شیعری "سەرمای سەر شۆستەکان"ی "بەشدار سامی" و چیرۆکی "زمانی دیوار"ی "ئارام شێخ وەسانی".

"ئارام شێخ وەسانی" بە چیرۆکی "زمانی دیوار"هەڵگری خەڵاتی یەکەمی چیرۆکە لە هەژدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کە ئەمساڵ بەڕێوە چوو، هەروەها "بەشدار سامی" بە شیعری "سەرمای سەر شۆستەکان" هەڵگری خەڵاتی یەکەمی هەمان فێستیڤاڵە بۆ شیعر.

ماڵی وەفایی لە لەناو پارکی وەفایییە لە شاری هەولێر، دەکەوێتە نزیک فولکەی زراعە.


بەشدار سامی


ئارام شێخ وەسانی


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw