سولی ئۆن وێب هونەرمەندی ئیرلەندی روبی رۆبین Ruby Robin خشڵ و ئامڕازی جوانکاری دروست دەکات کە پێک هاتەکانی مادەی سروشتین. وەک خۆی دەڵێت، "ئەو خشڵانەی کە بە دەست دروستیا دەکەم وا دیزاینیان دەکەم کە سروشت تیایاندا رەنگ بداتەوە و بدرەوشێتەوە. خەیاڵی مرۆڤەکان بجوڵێنێت." خشڵەکان لە پێک هاتەو پارچەی سروشتی جیاواز دروست دەکرێن. روبین ئەو پارچانە لە دارستانەکان، ناوچە شاخاوییەکان، کەنار دەریاکان و مێرگەکاندا دەدۆزێتەوە. سەرچاوە: ignant.de