ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر، ڕۆژی ٥ شەممە ١١/١٢/٢٠١٤ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیری ناسراو "ڕیبوار سیوەیلی" بەناونیشانی "جەنگ بەزمانێکی تر"ڕێکدەخات، تێکستەکانی ئەم کۆڕە شیعرییەی شاعیر سەرجەمیان تێکستی نوێن و زۆربەیشیان تائێستا بڵاونەبوونەتەوە.
ڕێبوار سیوەیلی، سەبارەت بەو تێکستانەی کە بڕیارە لە کۆڕەکەدا بیانخوێنێتەوە، بە سولی ئۆن-ی ڕاگەیاند: تێکستەکان سەرجەمیان پەیوەندییان بە بارودۆخی ئێستاوە هەیە و کەمیان لە بڵاوکراوەکان بڵاوبوونەتەوە.
لە پەیجی تایبەتی خۆیشی لە فەسیبووک سیوەیلی هەر سەبارەت بەم کۆڕە نووسیویەتی:
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌م، جه‌نگ بۆ ماوه‌یه‌كیتریش لێره ده‌مێنێ.. هیوادارم له‌مه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چووبم.. وه‌لێ هه‌ر ئه‌و هه‌سته به‌سه بۆ وتنی تا ئێره‌ی جه‌نگ.
هه‌ندێ تێكستم هه‌ن بۆ جه‌نگ و له كه‌ش و هه‌وای جه‌نگ و له‌باره‌ی دیارده‌كانی جه‌نگه‌وه.. له هه‌موویاندا وشه‌ی جه‌نگ نه‌هاتووه، به‌ڵام جه‌نگ به‌رهه‌می هێناون.. وێنه‌ی جیاواز، نیگای جیاواز، ڕسته‌ی جیاواز، زمانێكی جیاواز.
